ئاب 19, 2017 12:39 Asia/Tehran
  • موحسین هاشمی رەفسەنجانی  بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی شاری تاران

موحسین هاشمی رەفسەنجانی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان وەک سەرۆکی پێنجەمین خولی ئەنجومەنی ئیسلامی شاری تاران هەڵبژێردرا.

زەهرا نزاد بەهرام  بەرپرسی زانیاری گەیاندنی  پێنجەمین خولی ئەنجومەنی ئیسلامیی شاری تاران لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی : لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی  ئەنجومەنی ئیسلامی شاری تاران، موحسین هاشمی رەفسەنجانی  وەک بەربژاری سەرۆکی ئەنجومەن، بەرنامە و ڕوانگەکانی خۆی لەنێو کۆڕی هەڵبژێردراوانی ئەنجومەنەکە پێشکەش  کرد کە دوای بیروڕاگۆڕینەوە لە نێوان ئەندامان وڕاگەیاندنی پرسیارەکان، دەنگ وەرگیرا و بەپێی ئەوەش  ناوبراو بە زۆرینەی دەنگ بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی شاری تاران  .

مورتەزا ئەلویری  و ئەحمەد مەسجد جامعی بەربژارانی دیکەی ئەنجومەنە لە سەرەتای کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە لە بەربژارەتی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئیسلامی شاری تاران پاشگەز بوونەوە.

بەرلەمە  موحسین هاشمی رەقسەنجانی  سێزدە ساڵ بەڕێوەبەری بەشگەی میترۆی تاران بوو  .

پێنجەمین  خولی ئەنجومەنی  ئیسلامی شاری تاران بیست و یەک ئەندامی هەیە.

هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی  ئەنجومەنەکانی ئیسلامی شار و گوند  نۆزدەی مانگی مەی  ساڵی 2017 هاوکات لەگەڵ دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەچوو.