یەکەمایەتی کۆمپانییەکانی ئێرانی بۆ بنیات نانەوەی سووریا
سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرنامەداڕشتن و بەرهەم هێنانی مەجلیسی سوریا وتی : ئامادەبوونی هەمەلایەنەی کۆمپانییەکانی ئێرانی لە قۆناخی بنیات نانەوە ئەوڵەویەتی سوریا لە بواری ئابوورییە.
فارس شەهابی نوێنەری مەجلیسی سوریا ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، پێداگری کرد : سوریا لە بنیات نانی ژێرخانەکانی لەبەر شەڕ بەدژی تیرۆریزم، داوای بەشداری وڵاتانێک دەکات کە زۆر ڕاستەقینە لە تەنیشتی وەستان و باشترین لاوەکانی لەڕێگەی دانی یارمەتی بە سوریا فیدا کرد .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرنامەداڕشتن و بەرهەمهێنانی مەجلیسی سوریا وتی : کۆمپانییەکانی ئێرانی لە هەموو بوارەکان دا دەتوانن لە خولی بنیات نانی سوریا بەشداری بکەن و لە قۆناخی سەرەتاییش، کۆمپانییەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا، ئاو و شارچێکردن و هێڵی بەرهەم هێنان ئەوڵەویەتی ئەم وڵاتە بۆ بنیات نانە.
نوێنەری خەڵکی حەڵەب لەمەجلیسی سوریا وتیشی : وڵاتانێک کە لە تێکڕووخانەکان، بەتاڵان بردن و کوشت و بڕی گەلی سوریا دەوریان هەبووە، هیچ ڕۆڵێکیان لە بنیات نانی سوریا دا نابێت .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرنامە داڕشتن و بەرهەمی مەجلیسی سووریا هەروەها سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پیشانگەی نێودەوڵەتی دیمەشق وتیشی : سەرباری ئەوەی ئەم پیشانگەیە دوای چەند ساڵ وەستان دەستی بە کار کردووە ، بەشداری وڵاتان و کۆمپانیەکان لەم پیشانگەیە باش بووە.
پەنجا و نۆیەمین خولی پیشانگەکانی نێونەتەوەیی دیمەشق شەوی هەینی بە ئامادەبوونی کۆمپانیگەلێک لە 43 وڵاتی جیهان لە دیمەشقی پێتەختی سوریا دەستی بەکارکرد و بۆ ماوەی دە ڕۆژ درێژەی هەیە.