زەریف : پاراستنی بەرجام و رێگرتن لە بەڵێن شکێنیەکانی ئەمریکا ئەولەویەتی ئێرانە
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە ، پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( بەرجام ) و رێگرتن لە بەڵێن شکێنیەکانی ئەمریکا ، ئەولەویەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و وڵاتانی 1+5 لە ژانیڤەری ساڵی 2016 وە کەوتووەتە ئاستی جێبەجێ کردن بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم گروپە بەردەوام بەرجام پێشێل دەکات .
محەمەد جەواد زەریف شەوی رابردوو لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران وتیشی نابێ رێگا بدرێ ئەمریکا بەرجام لەسەر حیسابی ئێران پێشێل بکات و ئەگەر بیەوێ لە كۆهەنگاو بكشێتەوە كارتێكردنی نەرێنی ئەو كارە بۆ ئەمریكا بێ گومان زیاتر دەبێت تا بۆ ئێران .
ماریا راخارۆڤا ش حەوتەی رابردوو بە ئاماژە بە کەند و کۆسپ نانەوەکانی ئەمریکا لەسەر رێگەی جێبەجێ کرانی بەرجام جەختی کردەوە : ئەمریکا ناتوانێ ئەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە تێک بدات .
دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام ، رێککەوتنی ناڤۆکی بە رێککەوتنێکی سامناک ناوبردووە و خوازیاری تێکدانیەتی .
شێوازی دژبەرانەی تڕەمپ لە کاتێک دایە کە بە دانپیاهێنانی راپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەڵەتی وزەی ئەتۆمی ، رێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پێبەندی بەرجام بووە .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها پێوەندی باش لە گەڵ دراوسێکان و دیپیلۆماسی ئابووریی خۆڕاگرانەی لە ئەولەویەتەکانی دیکەی ئێران ناو برد و وتی: لە ناوچەی ئێمە دا باشترین بازارەكان هەن بە تایبەت بۆ ئەوەی كە كەرتی تایبەت بتوانێ لە بواری دامەزراندن و ڕەخساندنی هەلی كاركردن دا چالاك بێت.
زەریف ئاماژەشی کردە ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە و گوتی : ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەوان رژێمی زایۆنی بە پێکهێنان و داکۆکی کردنی گروپە ترۆریستیەکان ، نائەمنی و توندڕۆییان هێناوەتە ناوچەکە .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ناوچەکە پێویستیی بە ئارامیی هەیە گوتی ، وڵاتانی ناوچەکە دەبێ بەم باوەڕە بگەن کە ئاسایش کاڵایەک نیە کە بکڕدرێ تا بتوانن لە دەرەوەی ناوچە و وڵاتانی دیکەوە بیکڕن .
زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئێران تاکە وڵاتی ناوچەیە کە ئاسایشەکەی لە نێوخوییەوە سەرچاوە دەگرێ گوتی : ئێران درێژە ئەدات بە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم و توندڕۆیی کە پێداویستیی ناوچەیە و هەموان دەبێ پەیوەستی بن .