ئاب 22, 2017 17:14 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی : پشتیوانی ئێران لە مێحوەری خۆڕاگری درێژەی دەبێت

وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر درێژەی پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە مێحوەری خۆڕاگری پیداگری کرد.

ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حاتمی" وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لەڕێ وڕەسمی ناسێندرانی لەم وەزارەتخانەیە هەروەها بە پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی سەنعەتی بەرەڤانی وتی: پشتیوانیەکانی هەمە لایەنەی وەزاڕەتی بەرەڤانی ئێران لە سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، سوپا وهێزی ئینتزامی لە بەشەکانی پەدافەندی ، موشەکی، دەریایی ، سنوروانی وبەشەکانی تر گرینگایەتی هەیە ، بە توانایی زۆرتر درێژەی پێ دەدریت ودەبێ ئێمە ئامادەیی پێویست لە وڵات بۆ بەرەڤانی هەمە لایەنە لەگەڵ ڕێکاری پێشگیری چالاکانەمان هەبیت.

سەرتیپ حاتەمی وتی: پاوەجێیی ئەمڕۆی ئێرانی ئیسلامی لە بواری پێشەسازی بەرەڤانیانە بە هەوڵ وچالاکی پسپۆڕانی پێشەسازی بەرەڤانی ، وەزیرانی پێشووی بەرەڤانی وکارگیڕانی بەلینمەند بەدەس هاتووە.

نوینەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ، بە دووسەدو شەست یەک دەنگی  ڕازی بە ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی بۆ دانرانی وەزاڕەتی بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکان ، متمانەیان کرد. بیست ودووی ئاب ڕێکەوتی سی ویەکی گەلاوێژ لە رۆژمێری ئێران دا وەک ڕۆژی پێشەسازی بەرەڤانی ناودێر  کراوە.

سەرپەیڤ