ئاب 23, 2017 09:33 Asia/Tehran
  •  کرانەوەی هازگەی هە تاوی بە سەرمایەنانەوەی بەشگەی ئۆتریشی لە ڕەفسەنجان

هازگەی هەتاوی بە بارستای یەک و دوو دەهەمی میگاوات وبە سەرمایە نانەوەی بەشگەی ئۆتریش و بەشی نادەوڵەتی ئێران لە ناوچەی تایبەتی ئابووری ڕەفسەنجان لە ستانی کرمان(باشووری ئێران) گەییشتە قۆناخی کەڵک وەرگرتن .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا ، " حەمید مەلانوەری" فەرمانداری ڕەفسەنجان ڕۆژی سێ شەممە لە رێ وڕەسمی کرانەوەی ئەم هازگە هەتاوییە وتی: ئێران لە نێوان وڵاتانی  ناوچە و جیهان یەکی لە بە دەستەڵاتدارترین و ئەمنترین وڵاتانە و بەشگە بیانییەکان بە هۆی بوونی ئاسایش هۆگری سەرمایەنانەوە لە ئێران دان .

 فەرماندەری ڕەفسەنجان  وتیشی: لاگرییەکانی باش و جیددی لە بەشی سەرمایەنانەوە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ئەنجام دەگرێت و ژێر خانەکان بۆ سەرمایە نانەوە لە ستانە جۆر بە جۆرەکانیی ئێران فەراهەمە. ئۆپەراسیۆنیی ڕۆنانی شەش یەکەی هازگەی هەتاوی (خۆرشیدی) لە ناوچەی تایبەتی ئابووری ڕەفسەنجان دەستپێکراوە و بارستای ئەم پرۆژەگەلە هەرکامیان ١٠ میگاواتە . ڕەفەسنجان لە باکووری ڕۆژئاوای ستانی کرمان دایە .