ئه‌یلوول 18, 2017 21:11 Asia/Tehran
  • ئایەتۆڵلا لاریجانی: قەڵاچوی موسوڵمانانی میانمار نمونەی ئاشکرای بەرە کوژیە

سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران وتی: توندوتێژیەکان لەدژی موسوڵمانانی میانمار نمونەی ئاشکرای بەرەکوژی وجەنایەت لەدژی مرۆڤایەتیە.

ئایەتۆڵڵا سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی بالای دادەڤانی ، توندوتێژیەکان لەدژی موسوڵمانانی میانماریان مەحکوم کردو وتی: ئەم جەنایەتانە بە پشتیوانی کەسێک ڕوو ئەدات کە خەڵاتی ئاشتی نوبێلی وەرگرتووە وکۆگەی نێودەوڵەتی یش لە هەمبەر ئەم کارەساتانە بێ دەنگەیان کردووە. ئامولی لاریجانی وتی: کۆگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر بارمتە گیرانی چەند کەس لە وڵاتێک توندترین بایکوتەکان گەڵاڵەڕێژی دەکەن بەڵام لە هەمبەر وەها تۆندوتێژی گەلیک بە دەربڕینی داخ ومەخابنی سادە بەسەندە دەکەن. ئەوهەروەها بە پیرۆزبایی کردنی  سه ر که وتنی بەرەکانی خۆڕاگری لەسووریا وعێراق وتی: تاقمۆکەییکی ترۆریستی کە بە ئیمکاناتی بڕیک لە وڵاتانی ناوچە وزاێونیەکان بەدی هاتبوو، بە یارمەتی هێزە جەماوەروچەکدارەکانی عێراق وسووریا وهەروەها پشتیوانیە بە بایخەکانی ئێران خەریکی لەناوچوونی تەواوە. سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران ئاماژەی دایە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بنپێکردنی بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام ووتی: ئەنجامی وادەو بەڵینەکانی ئێران لە بەرجام لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دایە ، بەڵام ئەمریکا هەروا بی بەڵینی دەکات کەبە ئەمریکا ڕاسپێری دەکەین لە سیاسەتەکانی زاڵیەتی خوازانە وپەیمان شکینانەی خۆی پیداچوونەوە بکات.

سەرپەیڤ