ئه‌یلوول 19, 2017 21:11 Asia/Tehran
  • هاتنی شارومەندانی عێراقی بۆ ناوچەی ئازادی ئەروەندی ئێران بە بێ ڤێزا

جێگری ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەروەند ، لەباشووری ڕۆژئاوای ئێران وتی: شارومەندانی عێراقی بەبێ ڤێزا دەتوانن لە شارستانەکانی ئابادان وخوڕەمشارو لە گەردوپەڕی ئەم ناوچە ئازادە هاتوو چوو بکەن.

عەبدوڵڵا کەعبی جێگری ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەروەندی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند : بە سەرنج دان بە وتووێژ لەگەڵ لایەنی عێراقی شارومەندانی ئەم وڵاتە دوای ئەربەعینی حوسێنی نۆی نوامبەری دووهەزارو حەفدە دەتوانن بە ترۆمبیلی خویان بێن  بۆ ناوچەی ئازادی ئەروەند ویەک ڕۆژ لەناوچەکەدا بمێننەوە. کەعبی وتی: بە سەرنجدان بە ژێرخانەکانی تیجاری ، دەرمانی وگەشتێاری لە ناوچەی ئازادی ئەروەند ، هاتنی شارومەندانی عێراقی دەتوانێ دەوری گرینگی لە گەشە وپەرەی گەشتیاری وکارو پێشە لە شارستانەکانی ئابادان وخوڕەمشار داهەبێت. جێگری ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەروەندی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە وەگەڕخستنی نوسینگەی پۆلیسی کۆچبەرلەم ناوچەیە وتی: بە وەگەڕ خستنی ئەم نوسینگەیە ، هێزەکانی ڤێزاوپۆلیسی کۆچبەری لە کەمترین کات بە گەشتیاران وبازرگانان لە ناوچەی ئازادی ئەروەند ی ئێران خزمەت ئەکەن. ناوچەی ئازادی ئەروەند ی ئێران بە بەرینایی سی وحەوت هەزارو چوارسەد دونم"هیکتار" لە باکووری ڕۆژئاوای کەنداوی فارس داگری شارەکانی ئابادان ، خوڕەمشار ومینو شار ودوورگەی مینویە کە لە سەرڕێگای  بە یەک گەیشتنی دوو ڕوباری ئەروەند ڕود وکارون دایە .ناوچەی ئازادی ئەروەند ی ئێران لە دراوسێیەتی لەگەڵ وڵاتانی عێراق وکوەیت دایە کە بەهەبوونی بارستایەک لەوان ڕیگا وبانی جادەیی ، ڕیلی ، دەریایی وئاسمانی گرینگایەتی تایبەتی هەیە .

سەرپەیڤ