ڕۆحانی: بۆ بەرگری لە خاک و گەلی خۆمان چاوەڕێی ئیزنی کەس نین
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران بەردەوام هەوڵی داوە بۆ دەس خستنی ئاشتی و ئاسایشیکی پاوەجێ لە سەرانسەری ناوجە و جیهاندا و داکۆکی لە زوڵملێکراوانی جیهان کردووە، وتی: بۆ بەرگری لە خاک و گەلەکەمان پێویستمان بە ئیزن وەرگرتن لە کەس نییە و هیچ دەسەڵاتێک توانای ئەوەی نییە ببێتە بەربەست لە سەر ڕێگای خۆڕاگریی ئێراندا.
"حەسەن ڕۆحانی" رۆژی هەینی لە ڕێ و ڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکاندا لە تاران، بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە هێزە چەکدارەکان و دەسەڵاتی بەرەڤانیی ئێران تا بووە هەر لە پێناو پتەوتر کرندەوەی سەربەرزی و ئاشتی بووە، ڕایگەیاند: ئێران هەرگیز دەسەڵاتی سەربازیی خۆی بۆ دەسدرێژی کردنە سەر وڵاتێکی دیکە ئامادە نەکردووە، بەڵکوو بەردەوام ئەم هێزەی خۆی بۆ بەرگری و پێشپێگری بەرامبەر بە دەسدرێژکاران ئامادە کردووە.
سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە چەک و دەسەڵاتی سەربازی بۆ بەرگری لە خۆمان و گەلانی ناوچە بەرامبەر بە دەسدرێژیی زلهێزانی زۆربێژ و تیرۆریستانە، وتی: کەسانێک کە بە شێوازێکی ناشیرین و نادرووست لەگەڵ گەلی ئێران دەدوێن، سەردەمێک هەر خۆیان بوون کە گرووپە تیرۆریستییەکانیان وەڕێ خست و دراو و چەکیان خستە بەردەستیان ، ڕاهێنانی سەربازیان پێ کردن و تیرۆریستانیان لە ئەفغانستان، ئێراق و سووریا و لوبنان بەردایە گیانە خەڵک و شاروومەندانی بێ تاوانیان کردە قوربانی.
سەرۆک کۆماری ئێران پێی داگرت: لە هەمبەر هەموو ئەوانەی کە هەموو ڕۆژێ بۆ خەڵکی ناوچەکە و سەرانسەری جیهان کێشە ساز دەکەن و شانازییان فرۆشتنی چەکی کاولکەر بۆ نەهێشتنی ئازادی و ئاسوودەیی خەڵکە و ئەوانەی کە پشتیوانی لە ڕژێمی خوێنمژی فەلەستینی دەکەن کە ٧٠ ساڵە وەکوو لویەکی شیرپەنجەیی گەلانی ناوچەی خستۆتە بەر دەسدرێژی و ئازارەوە، تەنیا گەلێک کە بەردەوام بەرگریی لە زوڵملێکراوان و چەوساوەکان کردووە، هەر گەلی ئێرانە.
ڕۆحانی هەروەها ڕوو لە زلهێزانی زۆربێژ وتی: چ بتانهەوێ و چ نەتانهەوێ ئێمە هەر بەرگری دەکەین لە گەلی مەزڵوومی یەمەن، سووریا و فەلەستین و چ پێتان خۆش بێ و چ پێتان ناخۆش بێ ئێمە توانای بەرەڤانی و سەربازی خۆمان تەنانەت مووشەکەکانمان تا ئەو ئاستەی کە پێویست بووە و بۆ پێشپێگری بە پێویستی دەزانین بەرز دەکەینەوە.