ئه‌یلوول 22, 2017 17:01 Asia/Tehran
  • ئەمیر پووردەستان  : سنوورەکانی ئێران دەکەینە گۆڕستانی  دەستدرێژکاران

جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەگەر دوژمنان بیانەوێ هەوڵێک بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن، سنوورەکان دەکەینە گۆڕستان بۆیان .

ئەمیر سەرتیپ  ئەحمەد ڕەزا پووردەستان ڕۆژی هەینی دوای  بەڕێوە چوونی ڕێ وڕەسمی ڕێژەی مەزنی هێزی چەکداری ئێران لە بەندەرعەباس  ،  کەنداوی فارس   و تەنگەی هورموز لە باشووری ئێران  پێداگری کرد  :  دوژمنان بێت  و دەستدرێژی بکەنەسەر سنوورەکانی ئێراقن  وڵامێکی بەبڕشتانە و پەژیوان کەرەوەیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران بەر دەکەوێ  .

جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی :  ئەرتەش، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڵاڵەکانی سەربازی، هاوشیاو لەگەڵ  هەڕەشەکان ئامادە دەکەن و لە مەشقەکان دا تاقی دەکەنەوە  .

ئەمڕۆ هەینی بیست و دووی سپتەمبەر ڕێککەوتە لەگەڵ  ساڵڕۆژی دەستپێکرانی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی ئێراق بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستپێکی حەوتەی بەرگری پیرۆز.

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی حەوتەی بەرگری پیرۆژ، ڕێ وڕەسمی سان دیتنی  هێزەچەکدارەکانی ئێران لە گڵکۆی پاکی حەزرەتی  ئیمام خومەینی (رە)  بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە  لە تاران و هەروەها لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو.

لەباشووری ئێران، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی سوپا و هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لەسەر ئاسمانی خەلیجی هەمیشە فارس هەڵفڕین.

پاپۆڕەکانی ئاستی ئاو و ژێرئاوی هێزی دەریایی ئەرتەش و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانیش لە کەنداوی فارس و تەنگەی هورموز  دەستیان دایە  پیشاندانی هێز و توانایی هێزە چەکدارەکان .

سەرپەیڤ