پێویستی بەڕێوە بردنی دانیشتنی هاوبەشی بانکی ئێران و تورکیا
سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی ئێران باسی کرد لە بەڕێوە بردنی دانیشتنی هاوبەشی بانکی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بەر لە سەفەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ۆ تاران .
وەلیوڵڵا سەیف کە بە مەبەستی ئامادە بوون لە دانیشتنی سەرۆکانی گشت بانکەکانی ناوەندی و کاربەدەستانی دراوی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەردانی تورکیای کردووە ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی ئەو دانیشتنە دا لە گەڵ موراد چاتین کایا " هاوتای تورکیایی خۆی دیدار و وتووێژی کرد . سەرۆکی گشت بانکی ناوەندی ئێران لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی گشت بانکی ناوەندی تورکیا جەختی کرد لە سەر ئامادەیی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەشەی هاوکاری بانکی وەک پێویستێک و پێش مەرجی پەرەی پەیوەندی بازەرگانی دوو وڵات . لەو دیدارەدا بە پێشنیاری سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی ئێران بڕیار درا بەرلە سەفەری داهاتوو و نزیکی سەرۆک کوماری تورکیا بۆ تاران دانیشتنێکی بانکی تایبەت لە نێوان بانکی ناوەندی دوو وڵات بە ئامادە بوونی بانکەکانی هەڵبژێردراوی ئێران و تورکیا بەڕێوە بچێت ئەو پشنیارە ڕووبەڕوو بووەوە لە گەڵ پێشوازی سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی تورکیا. لەکوتایی دیداری سەیف و چاتین کایا یادادشتی لێکگەیننامەی هاوکاری انکی نێوان ئێران و تورکیا واژۆ کرا . دانیشتنی سەرۆکانی گشت بانکە ناوەندیەکان و کاربەدەستانی دراوی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە میواندارەیتی بانکی ناوەندی تورکیا ڕۆژی هەینی لە شاری بدرومی ئەو وڵاتە دەس پێکرا . مەبەست لە بەڕێوە چوونی ئەو دانیشتنە دوو ڕۆژەیە بیروڕاگۆڕینەوە لە نێوان سەرۆکانی شگت بانکە ناوەندی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە مەبەستی گەشە و پتەو بوونی هاوکاریەکانی بانکی دارایی و ئابووری ئەندامان لەبەر گرتنی سیاسەتەکانی دراوی و دارایی ورد و هەروەها ڕاسپاردەیی بۆ دابینی نیزامی دارایی و بانکی پتەو بە پشت بەستن بە بەرز کردنەوەی پێوەرەکانی باشتر بوونەوەی ئابووری ڕاگەیندراوە .