ئه‌یلوول 24, 2017 17:55 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: ناتانیاهۆ و ترەمپ هۆگریی خۆیانیان بۆ هەڵایساندنی شەڕ بە هەموو دنیا پیشان دا

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: کاربەدەستانی ئەمریکی و زایونی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک، بە دەربڕینی حەزی شەڕنانەوەیان بەدوای بازرگانی کردن بە چەک و چۆڵ و زاڵ بوون بە سەر جیهاندا بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە ئاهەنگی کرانەوەی پیشانگای نێونەتەوەیی (ئێران پلاست) لە تاران دا، سەبارەت بە بانگەشە دژی ئێرانییەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نێو کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک، وتی: حەوتەی ڕابردوو دیمەنێک لە جیهان لە  کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پیشان درا کە لە لایەکیەوە حەزکردن بە شەڕهەڵایساندن بوو کە ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی نوێنەرایەتییان دەکردو لە لایەکی دیکەوە ئەو وڵاتە سەربەخۆیانە بوون کە پێبەندی خواست و دەنگی نەتەوەکانیان بوون و بەتەما بوون لە سەر پێی خۆیان بوەستن.

ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئینجا پەیامی وتارەمکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرکیش ئەمە بوو کە ئێران حەز بە نەهێشتنی ئاڵۆزی ، جیهانێکی بەبێ توندوتیژی و توندئاژۆیی و تیرۆریزم و پێبەند بوون بە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دەکات.

ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ژیان لە دنیای پڕ لە مەترسیی ئەمڕۆدا وا هەڵدەگرێت کە وڵات و کۆمەڵگا لە ڕووی زانستی، تەکنۆلۆژی، پیشەسازی، ئابووری، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەوە هێزمەند بکرێت.

یانزەهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی ئێران پلاست لە بواری پترۆشیمی ڕۆژی یەکشەممە لە تاران دا دەستی بەکار کرد.

ئێران پلاستی یانزەهەم بە ئامادە بوونی شەشسەد کۆمپانیای نێوخۆیی و 524 کۆمپانیای بیانی بەڕێوە دەچێت کە ئەمەش دەربڕی گەشەی لە سەدا 39ی بەشدارانی نێوخۆیی و لە سەدا بیست و یەکی بەشدارانی بیانیی لە چاو خولەکانی ڕابردووە.

 

 

 

سەرپەیڤ