زەنگەنە:بواری جۆربەجۆرمان بۆ هاوکاری ئێران و کۆریای باشووری هەیە
وەزیری نەوتی کوماری ئیسلامیی ئێران پێوەندی تاران و سێئوولی باش ، ڕوو لەگەشە و دۆستانە وەسف کرد و پێداگری کرد : بوارێکی زۆر بۆ هاوکاریی ئێران و کۆریای باشوور لە ئارادایە .
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ کیم هون می وەزیری زەوین، ژێرخانەکان و گەیاندن و گواستنەوەی کۆریای باشوور لە تاران لەنێو کۆڕی پەیامنێران دا وتی : لە بواری وزە بەتیابەتی لە بەشەکانی نەوتی نەپاڵاوتە، شلەکی گازی و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان، ئێران و کۆریای باشوور دەتوانن پێکەوە هاوکاری بکەن .
زەنگەنە وێڕای پێداگری لەسەر لابرانی لەمپەری ماڵی و بانکی لە پێوەندی ئێران و کۆریای باشوور وتیشی : بڕیارە بە سەفەری شاندگەلێک لە ئێرانەوە بۆ کۆریای باشوور ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت .
وەزیری نەوتی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێستا لە ڕۆژدا نیزیکەی 120 هەزار بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتەی ئێران بۆ کۆریای باشوور هەناردە دەکرێت ، ویشی : کۆریای باشوور لە هەندێ پاڵاوتگەی نەوتی ئێران لەوان پارسی باشووری چالاک بووە و هۆگری خۆی بۆ پەرەپێدانی ئەم چالاکیانە ڕاگەیاندووە.
زەنگەنە پێداگری کرد : دەوڵەتی کۆریای باشووری هێڵی متمانەیی بیست میلیار دولاری بۆ چالاکی کۆمپانیەکانی کۆرەیی لە ئێران تەرخان داوە کە پشتوانەیەکی باش بۆ ئامادەبوونی ئەم کۆمپانیانەیە.
کیم هیون می وەزیری زەوین، ژێرخانەکان و گەیاندن و گواستنەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی یەک ڕۆژەی دەرفەتی هاوکاری یونسکۆ لە ئێران بە هاوکاری کومپانییەکانی کۆرەیی، سەردانی تارانی کردووە.