درێژەی قسەکانی پڕۆپۆچی کاربەدەستانی ئەمریکایی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسە پڕوپووچەکانی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بە دژی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک بەرپرسی زۆربەی بێ سەقامییەکانی ناوچە ، ناوبرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، هیسەر نوئرت، شەوی چوارشەممە ئیدیعای کرد ، هەڵس و کەوتی ئێران لە ناوچە تێکدەرانەیە .
مایک پێنس، جێگری سەروکی ئەمریکاش ئەم دواییە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کرد و وتی : ئەمریکا بێ سه قامی ناوچه لە سۆنگەی هەڵوێستی ئێران قەبووڵ ناکات .
دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکاش هەینی سێزدەی ئوکتوبەر، ئیدیعای داکۆکی تاران لە تیرۆریزمی کرد و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلام کە دەورێکی بنەڕەتی لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان کە لەلایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت لە ئێراق و سوریا دا هەیە، خستوەتە نێو لیستی بایکۆتی نوێوە .
کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی لە ئێراق و سوریا ، لەسەر داواکاریی ڕەسمیی ئەم وڵاتانە، یارمەتی ڕاوێژکارانە بەوان دەدات، کارێک کە بە هیچ لەونێ لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکاییوە دڵخواز نییە.
وڵاتانی ناوچە لەوان ئێراق و سوریا و یەمەن ئەم دواییانە بە هۆی داکۆکی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە تاقمەکانی تیرۆریستی ، کەوتوونەتە بەر پەلامار و خەڵکە بێ تاوانەکەیان دەکوژرێن .