تشرینی دووه‌م 18, 2017 08:14 Asia/Tehran
  • زەریف: عەرەبستان چاوی خۆی لەڕووی ڕاستییە مێژووییەکان نوقاندووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سەعوودییەکان بێ سەرنجدان بە ڕاستییە مێژووییەکان، کردەی دوژمنکارانەو نائاوەزانە ئەنجام دەدەن کە تائێستا تەنیا زەبری لە بەرژەوەندیی خۆیان داوە.

محەممەد جەوادی زەریف دوێنێ هەینی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس، لەبارەی سیاسەتی پڕکێشەی محەممەد بن سەلمان پاشمیری سەعوودیاو ئەگەری تێکهەڵچوونی نێوان عەرەبستان وئێران، وتی: سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم لەسەر بنەمای"مەنتق" و"ئاوەز" داڕێژراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەجیاتی پەرەپێدانی شەڕ و کێشە لەهەوڵی جێگیرکردن و چەسپاندنی ئاشتی و سەقام لەناوچەیە.

زەریف، ئاماژەی کردە سیاسەتی وێرانکارانەی عەرەبستان لە یەمەن، سووریا، ئێراق و لوبنان ووتی: خەڵکی ناوچە زیانی زۆریان دیتووە لەو سیاسەتانەو پێویستە ئەو ڕەوتە ڕابگیردرێ.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش وتبووی: عەرەبستان، سەرقاڵی شەڕی دەسدرێژکارانە، زۆرداریی کردن لە ناوچە، هەڵس و کەوت و ڕەفتارگەلی ئاڵۆزکەرانەو کردەی دنەدەرانەی مەترسیدارەو ئێران لەبەر شوێنهاتەکانی ئەو کردانە ، بەتاوانبار دەزانێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە عەرەبستانی سەعوودی هەروا ڕەوتی پڕهەڵە، پڕخەرج و بێ ئەنجامی ساڵانی ڕابردوو لەناوچە پێوشوێن دەگرێ، ڕایگەیاندووە کە ڕیاز دەبێ بەدوورئەندێشی و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی و بەرپرسایەتییەکانی، ڕاستییەکانی ناوچە بەباشی و بێ دەمارگرژی و بەدوور لەهەرچەشنە سەرکێشییەک قەبووڵ بکات.

سەرپەیڤ