لاریجانی: مەسەلەی سەرەکی خەڵکی لێقەوماوی بوومە لەرزە، نیشتەجێ کردنی کاتی و بنیاتنانەوەی ماڵەکانە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، لە سەفەر بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ستانی کرماشان، ڕۆژئاوای ئێران، وتی: مەسەلەی سەرەکی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لە قۆناخی یەکەم، نیشتە جێیبوونی کاتی خەڵکی لێقەوماو و پاشان بنیات نانەوەی باڵاخانەکانە.
" عەلی لاریجانی" ڕۆژی یەکشەممە دوای سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی شارستانی "سەرپێڵ زەهاو" وتیشی: خێوەت و ئیمکاناتی سەرەتایی تا ڕادەیەکی زۆر دابین و دابەشکراوە ، بەڵام کەم وکۆرییەکانیی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان لە ڕوانگەی تەندروستییەوە دەبێ چارەسەر بکرێت و هەرچی خێراتر ئیمکانات و ڕاژەکارییەکانی تەندروستی پێویست یش بۆ خەڵکی ناوچەکە دابین بکرێتەوە. سەرۆکی مەجلیسی ئێران ، بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە کارو باری بنیات نانەوە و ڕۆنانی ماڵە کاولکراوەکان دەبێ هەرچی خێراتر دەستپێبکرێتەوە ، وتیشی: لەم بوارە ، مەجلیسی شۆرای ئیسلامی یش ئامادەبوونیی تۆکمەی هەیە بۆ هاورێیەتی و هاوکاری لەگەڵ دەوڵەت لە بواری ڕاژەکاری گەیاندنی باش و لەبار بە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی ڕۆژئاوای ستانی کرماشان.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ستانی کرماشان، سەردانی شاری "ئەزگەلە" (ناوەندی بوومەلەرزەکە)ی کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکی لێقەوماوی ئەو شارە دیدار و وتوویژی کرد .
سەردار سەرلەشکەر" محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەمیر سەرلەشکەر " عەبدوڕەحیم مووسەوی" فەرماندەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەیانی رۆژی یەکشەممە بۆ سەردانی دیسانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ، گەییشتە کرماشان.
بوومەلەرزەیەک بە تەوەژمی حەوت و سێ دەهەمی پلەی ڕیختر شەوی دوشەممە(١٢ نۆڤەمبەر) ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئێرانی هەژاند. تا بە ئێستا بە هۆی بوومە لەرزەکە ، ٤٣٦ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠ هەزارو٢٠٣ کەس برینداربوونە.