تشرینی دووه‌م 19, 2017 19:13 Asia/Tehran
  • هاسانکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە ٧ بانک دا ئاراستە دەکرێت

وەزیری کارو باری ئابووری و دارایی وتی: ٧ بانک بۆ ئاراستە کردنیی هاسانکاری بە بوومەلەرزە لێدراوانی ستانی کرماشان دیاری و بەرەبەشی ئەوانیش دیاری کراوە کە لە سبەینی(٢٩ خەزەڵوەر) پرۆسەی ئاراستە کردنیی هاسانکارییەکان لەم بانک گەلە دەستپێدەکرێت .

بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا؛ مەسعوود کەرباسیان  ئیوارەێ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ستافی قەیرانی پارێزگای کرماشان لە بە ئامادە بوونی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە هۆڵی شەهیدانی دەوڵەتی ئۆستانداری بەڕێوە چوو وتیشی:  وەزارەتی کارو باری ئابووری ودارایی پەسەند کراوەکانی لیژنەی وەزیران لە پێوەندیی لەگەڵ رووداوەکانی بوومەلەرزەی کرماشانی بە ئاگاداری بانکە کان گەیاندووە و پرۆسەی جێبەجێکردنیشی پێو شۆیندەگرێت. ئەو جەختیکردەوە کە بانکە کان نابێ پرۆسەی جیبەجێکرانیی پەسەند کراوەکانی لیژنەی وەزیران لە پێوەندی لەگەڵ بوومەلەرزەکەی کرماشان وەدواوە بخەن.

کەرباسیان بەڕاشکاوی وتی: پرۆسەی جێبەجێکردنی پەسەند کراوەکانی لیژنەی دەوڵەت بە شێوەی تایبەت لە لایەن وەزارەتی کارو باری ئابووری ودارایی پێو شۆێن دەگیردرێت.کۆبوونەوەی ستافی قەیرانی ستانی کرماشان ئێواڕەێ ئەمرۆ یەکشەممە بە ئامادە بوونی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و وەزیرانی  وزە و ئابووری و دارایی، سەرۆکی بۆنیادی خانووبەرە و بۆنیادی گیان بازان و مۆستەزعەفان لە هۆڵی شەهیدانی دەوڵەتی ئۆستانداری بەڕێوە چوو. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی شارستانی سەلاس باباجانی و سەرپێل زەهاوی کرد و لەگەڵ خەڵکی لێقەوماو دیدار و وتووێژی کرد .

بوومەلەرزەیەک بە تەوەژمی حەوت و سێ دەهەمی پلەی ڕیختر٢١ خەزەڵوەر لە ١١ کیلومەتری بەشی ئەزگەلە، ٣٢ کیلومەتری شارستانی سەرپێڵ زەهاو لە ڕۆژئاوای ستانی کرماشان ڕوویدا  . کە تا بە ئێستا  ٤٢٣ کەس کوژراو و زیاتر لە ١٠ هەزارو ١٧٩ کەس برینداری لێکەوتۆتەوە .