تشرینی دووه‌م 21, 2017 07:56 Asia/Tehran
  • ولایەتی: بە شکستی داعش لاگرانیی بەدوای جێبەجێکردنیی گەڵالە نوێیەکانیانن لە ناوچە دا

ڕاوێژکاری ڕێبەری مازنی شۆرشی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی جەختیکرد، بە شکستی داعش ،بەدیهێنەران و لاگرانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش گەرەکیانە گەڵاڵەی نوێی لە ناوچە بەڕێوە ببەن.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، "عەلی ئەکبەر ویلایەتی" شەوی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ  کەنالی یەکی تەلەفەزیۆنی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی مۆقاومە لە "بووکەمال" ی سوریا وتیشی، شەڕ لە سوریا بووەتە هۆی سەرکەوتنی موسولمانەکانی ڕاستەقینە.

 سوپا سوریا و هێزەکانی تەوەری مۆقاومە لە ڕۆژانی ئەندواییە توانیویانە شاری "بووکەمال" لە باشووری ستانی"دەیرۆزوور" رۆژهەڵاتی سوریا سەرەڕای لاگری هەموو لایانەی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە ترۆریستان لە چنگ داعش ڕزگار بکەنەوە . بە ئازادی بووکەمال، ئامادەبوونی ترۆریستانی داعش لە سوریا تەنیا بەرتەسکی بیاوان و دەشتەکانی گرد وپەڕی ستانەکانی دەیرۆزوور و "حۆمس" دەبێتەوە .

ویلایەتی هەروەها بەجەختکردن لە سەرئەوەی لوبنان دەتوانێ یەکێ لەو وڵاتانەی بێت لاگرانی تاقمەکانی ترۆریستی بە دوای ئەنجامدانیی گەڵالەکانیان لەو وڵاتە دان وتیشی ئەمریکا ،فەرەنسا و عەرەبستان لەهەر دەرفەتێک کەڵک دەگرن بۆ جێبەجێکردنیی نەخشەکانیان لە ناوچە دا . 

ڕاویژکاری ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی بە گەڵاڵەی بەرنامەی مووشەکی و ئامادەبوونی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی یشی ئاماژەی کرد و بەڕاشکاوی وتی،  ڕۆژئاواییەکان و هاوپەیمانەکانی ناوچەیی یان بەدوای هەرەشە و لاوازکردنیی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

"عەلی ئەکبەر ویلایەتی" هەروەها لە بارەی گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورەی ئەمریکا وتی: ئامانجی لاگرانی ترۆریستان لە ئەنجامدانیی ئەم گەڵاڵەیە تێکدانی سنوورەکانی ناوچە لە ڕیگای نانەوەی جیاوازی لە نێوان ئەتن و ئایینزاکان بووە.

 ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی بە جەختکردن لە سەرئەوەی ڕۆژئاواییەکان هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانیی گەڵالەکەیان گەرەکیان بوو ئاسایشی ڕژیمی زایۆنی دابین بکەن وتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی تێبینی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی پیلانی دوژمنانی پوو وچەڵکردەوە .

 

 

 

سەرپەیڤ