تشرینی دووه‌م 21, 2017 09:34 Asia/Tehran
  • ڕەنگدانەوەی سەفەری ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی  بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان لە میدیاکانی چینی دا

سەفەری ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان لە میدیا چینییەکان لە وان شینهۆڤا هەواڵدەری فەرمی ، تەلەفەزیۆنی ناوەندی چین و ژمارێکی دیکە لە سەرچاوەکانی دەنگ وباس لە وان چینا ئۆرگ و بەریتیش نیوز ڕەنگدانەوەی بووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە "شینهۆڤا" و" تەلەفەزیۆنی ناوەندی چین" ،  ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە  درێژەی سەردانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان دا خوازیاری هەوڵی ناوەندەکانی هاوپێوەند بوو لە پێناو بە یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە .

 ڕاپۆرتی میدیا چینییەکان باسی ئەوە دەکات ،ئامادەبوونیی ڕێبەری  ئێران  لەم ناوچەیە بووتە هۆی سەرنجدان بە  گرنگایەتی یارمەتیدانیی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.  ماڵپەری چاینا ئۆرگ و ئینگلیس نیوزی چین یش نووسیویانە ڕێبەری ئێران لە سەردانی ڕۆژئاوای وڵات و هەروەها لەگەڵ ژمارێک لە بنەماڵەی قووربانیان دیداری کردووە و خوازیاری یارمەتی زیاتر بووە .

 راپۆرتەکان باسدەکەن، ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران ڕێزی گرتووە لە یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بەڵام وتوویەتی هێشتا کاری زۆر هەیە دەبێ ئەنجامی بدەن . ڕاپۆرتەکان دەلێن ڕێبەری مەزنی شۆرش لە سەرپێڵ زەهاو کە زۆرترین قوربانیانی لە بوومەلەرزەکە دابووە وتوویەتی هاوخەمی  بنەماڵە زەبروێکەوتووەکانە و دەردی ئەوان هەست پێ دەکات. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیا چینییەکان، ڕیبەری ئێران جەختیکرد لە سەرانسەری وڵات خەڵک هەوڵبدەن بە هەمووتوانای خۆیان یارمەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بدەن.؛هەروەها رپۆرتەکان سەبارەت بە سەردانی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماریش بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان باسیان کردووە  ووتوویانە ئەوان لە نزیکەوە چاوەدێرییان کردووە بە سەر بەرنامە پلانی یارمەتی و فریاگوزارییەکان.

 میدیا چینییەکان هەروەها  ڕێزیان گرتووە لە هاوکاریی ئەرتەشی ئێران و سپای پاسداران  لە پێناو یارمەتی دانی لێقەوماوانی بوومە لەرزەکە و یارمەتیدانی یەکجار بەربڵاویان بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە .  ڕاپۆرتەکان لە میدیا چینییەکان باسی تەرخاندرانی بڕی ٧٠ ملوین دۆڵاڕ بۆ یارمەتی خێرای لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەکەن لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ،بوومەلەرزەیەک کەبووەتە هۆی کاول بوونی ١١هەزار ماڵی گوندی و ٤ هەزار و٥٠٠ ماڵ لە شارەکانی ستانی کرماشان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ناوەندی تۆمارکردنیی بوومەلەرزەی ئێران ،  بوومەلەرزەیەک بەتەوەژمی ٧.٣ پلەی ڕیختێر کاتژمێر ٢١ و ٤٨ خوولەک و ١٦ چرکە یەکشەممە شەو ٢١ خوزەڵوەر، پارێزگاکانی رۆژئاوایی وڵاتی هەژاندەوە و تابەم کاتە نزیک ٤٣٦ کوژراو و ١٠ هەزار و ١٧٩ برینداری بووە . ناوەندی روودانی بوومەلەرزەکە ستانی کرماشان نزیک ئەزگلە لە درێژایی  جۆگرافیایی 45.9،پانتایی جۆگرافیایی 34.84و  قووڵایی  11کیلومەتری زەوین دا بووە .  ئەو بوومەلەرزەیە لە پێنج کیلومەتری ئەزگەلە، ٢٥ کیلوموتری تازە ئاباد، ٣٧ کیلومەتری باینگان، ١١٢کلیومەتری سنە و ١٢٢ کیلو مەتری کرماشان ڕووی داوە .