وەزارەتی دەرەوەی ئێران : تیروریزم و لایەنگرانی ، بەشکست مەحکووم کراون
وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕایگەیاند: بە لەناوچوونی هیوای پێکهاتنی دەوڵەتی موهومی ئیسلامی لەئێراق و شام، جارێکی تر سەلمێندرا کە تیروریزم و لایەنگرانی ئەم دیاردە نگریسە، مەحکوم بە شکستن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دەقی ئەم بەیاننامەیە ڕایگەیاندووە : دوای شەش ساڵ خۆڕاگری بوێرانە لەبەرامبەر هەموو پیلانەکانی ئەمریکایی - زایۆنیستی لە ناوچە، بەڕێنوێنی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلاامی دوایین هیواکانی حکومەتی نگریسی ئیسلامی لە ئێراق وشام، پووچەڵ بوویەوە و ئاڵای بەشکۆی سەرکەوتنی حەق بە سەر ناحەق لە دوایین بنکەی ئازاد کراوی کوشت و بڕ و تاوانکارییەکان هەڵکرا.
ئەم بەیاننامەیە پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی لایەنگرانی تاقمە تیرۆریستییەکان دەبێ لە بەردەم دادگەکانی جیهانی و ویژدانەکانی وشیاری گەلان وڵامدەری تاوانکارییەکانیان و کوشتو بڕو وێرانکاری و ئاوارە بوونی بەملوێنانی مرۆڤی بە تاوان و بێ دەرەتان بن .
ئەم بەیاننامەیە هەروەها پێداگری دەکات : بە کۆتایی هاتنی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش ، وەرزێکی گرینگی دیکە لە گۆڕانکارییەکان لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژاوای ئاسیا بە هاوکاری و ڕشادەتی هەموو هێزەکانی خۆڕاگری و وڵاتانی ناوچە کە لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتوندڕەوی بە کردەوە هەنگاوی بەرزیان هەڵگرتووەت، دەست پێکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکۆتایی دا ئەم دەستهاتە پڕبایخەی لە دەوڵەت و گەلی سوریا و ئێراق و بە هەموو گەلانی ناوچە و ئازادیخواز بەتایبەت خەباتکارانی موقاومە، پیرۆزبایی کرد .
سەردار سەرلەشکر قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە نامەیەک دا بۆ مەحزەری ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، کۆتایی شەجەرەی نگریسی داعشی ڕایگەیاند و ئەم سەرکەوتنە مەزنەی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی و جیهانی ئیسلام پیرۆزبایی کرد .