تشرینی دووه‌م 22, 2017 19:05 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی  نوێنەرایەتی مەجلیسی ئێران لە ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە بارەی کۆتایی دان بە داعش

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەبەیاننامەیەکدا لە رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە هۆی خاشەبڕ کردنی داعش رێزیان گرت.

 نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رۆژی چوار شەممە لەم بەیاننامەیەدا، سەرکەوتنی جێ شانازی ڕۆڵەکانی ئیسلام یان لە رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، خەباتکارەکان و حیماسەتخولقینەرانی بەرەی ئیسلام، بنەماڵەکانی شەهیدانی بەرگریکاری حیرەم، خەڵکی شۆرشگێر، حەقخواز و مۆجاهیدی ئێرانی ئیسلامی،عێراق سوریا و لوبنان و هەموو لاگرانی هێڵ و بەرەی موقاومە و سەرجەم موسوڵمانەکان و گەلانی دیکەی جیهان پیرۆز کرد .

نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لەم بەیاننامەیە دا وتیشیان: ئەو سەرکەوتنە، تەنیا زاڵبوون بە سەر تاوانکارانی لارێ و خۆینمژی داعشی،تەکفیری و ترۆریستی نەبوو بەڵکوو زاڵبوونی بەرەی حەقخوازی و موقاومە بەرامبەر بەرەی ئەستەکباری جیهانیی، نزامی پاوانخواز و هەموو لایەنگران ودەستنیاکانی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی ئەوان بوو .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: زاڵیەتی خوازان و ملهۆڕان کە قازانجە ناشەرعییەکانی خۆیان لە گرەوی تێکهەڵچوون و ناپاوەجێی هیدایەت کەرەوە لە جیهان و بەتایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەیی دەزانن و شەڕی نیابەتی  یان بە دەکار هێنانی  لاڕێیان و هیزەکانی ڕاهێنراوی قۆتابخانەی ئیسلامی ئەمریکایی و قۆتابخانەی ساختە و  ئیرتدادی وەهابیەت و سەلەفیەت یان خستۆتە گەر، ئەمرۆ تامی تاڵی شکستیان چێژاوە و نەهلەت و نەفرینی خودا وڕەسولی مومینان یان بەردەکەوێت.

 نوێنەرانی مەجلیسی ئێران ، هەروەها لە بەرگریکاران و خەباتکارانی عێراقی،سوری، ئێرانی ، لوبنانی،پاکستانی، ئەفغانستانی و ناوچەکانی دیکەی جیهان بەتایبەت سەردار سەرلەشکەر قاسم سلێمانی کە لەم شەڕە نابەرابەرە ی ڕۆڵەی شەیتانی ئەمریکا، سەعوودی و زایۆنیزمی نێودەوڵەتی نابوود کردووە ، ڕێزیان گرت.

سەردار سەرلەشکەر"قاسم سلیمانی" فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەیانی رۆژی سێی شەممە لە نامەیەک بۆ خزمەت ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، کۆتایی زاڵیەتی داری نگریسی داعشی ڕاگەیاند و ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە خزمەت حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی و لە جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد .

سەرپەیڤ