تشرینی دووه‌م 23, 2017 16:45 Asia/Tehran
  • پشت ڕاست کرانەوەی پێبەندیی ئێران بە بەرجام لەڕاپۆری نوێی ئاژانسدا

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لەڕاپۆری نوێی وەرزانەی خۆیدا جارێکی دیکە پێبەندیی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)ی پشت ڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، یوکیا ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەدەسپێکی دانیشتنی وەرزانەی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس لە ڤیەن ڕایگەیاند، ئێران بەڵێنییەکانی هاوپێوەند بە بەرجامی جێ بەجێ کردووە.

یوکیا ئامانۆ وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەروا درێژە دەدات بە تاقیکردنەوەی ڕاستیەکان و چاودێری بەسەر جێ بەجێ کرانی بەڵێنییەکانی ئێران بەگوێرەی بەرجام.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی هەروەها وتی: ئاژانس هەتا ئەمڕۆ دەسڕاگەیشتنی بووە بەگشت ئەو شوێنانەی لە ئێران پێویست بووە سەردانیان بکرێ.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی١٣ی نۆڤمبەری٢٠١٧، بەبڵاوکردنەوەی ڕاپۆری نوێی وەرزانە بۆ نۆهەمین جار پێبەندبوونی ئێران بەگشت شەرت ومەرجەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ وێنە، لەمەڕ ڕادەی پاشەکەوتی ئاوی قورس، ئاستی پیتاندن و یۆرانیۆمی پیتێندراوی، ڕاگەیاند.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەرانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کرانی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

هاوپەیمانانی ئوروپایی واشنگتۆن نەیارەتیان کردووە لەگەڵ گرتنەبەری سیاسەتی یەکلایەنەو دژە ئێرانیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ تەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەرجام.

سەرپەیڤ