تشرینی دووه‌م 24, 2017 09:34 Asia/Tehran
  • تەرخان درانی ١٠ ملوێن تمەن بۆ هەر ماڵێکی ڕووخاو بە هۆی بومەلەرزەکەی کرماشانەوە

وەزیری کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران وتی: ١٠٠ ملوێن ڕیاڵ قەرزی بێ بەرامبەر دەدەین بە هەرکام لە خاوەنانی هەزار و ٣٠٠ ماڵی تەواو ڕووخاو بە هۆی بومەلەرزەکەوە.

"عەلی ڕەبیعی" شەوی ڕابردوو لە کارگرووپی کار و پیشەی شاری سەرپێڵ ڕایگەیاند: بۆ ڕۆنانی کلینیکێکی دەرمانی پێویستمان بە دیاری کرانی زەوینێک هەیە و بێتوو ئەو زەوینە دەس نیشان بکرێ ئەو کلینیکە خێرا ڕۆ دەنرێت.

ناوبراو بودجەیەکی ٨ ملیار تمەنی بە پێویست زانی بۆ ڕۆنرانی کلینیکی دەرمانی لە شاری بومەلەرزەلێدراوی سەرپێڵ و وتیشی: ١٠ ملوێن تمەن قەرزی بێ دانەوە دەدرێ بە خاوەنانی هەزار و ٣٠٠ مالی ڕووخاو بە هۆی بومەلەرزە و ١٢٠ کەسیش کە بە هۆی ئەم ڕووداوە کەم ئەندام بوون لە لایەن یێکخراوی تەئمین ئیجتماعییەوە بیمە دەکرێن.

وەزیری کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران بە هاوخەمی دەربڕین بەرامبەر بە بومەلەرزە لێدراوان و ئاماژە بەوەی کە وا دەزانم هەموو ئەندامانی بنەماڵەی خۆمم لەم بومەلەرزەیە لە دەست داوە، وتی: ناوەندێکی هێزبەخشی دادەنرێ و هەروەها بۆ ڕاگرتنی منداڵانی بێ کەس و کاریش ناوەندێکی تایبەت دادەنرێ.

ڕەبیعی باسی دانرانی ٣٣ کانێکسی کرد بۆ کارا بوونەوەی باخچەی ساوایان و ڕایگەیاند: موچەی ئەم مانگەی یارمەتی وەرگرانی بەربوومەلەرزەکەوتوو دوو هێندە دراوە و ژەمێکیش خۆراکی گەرم لە نێو منداڵان دابەش دەکرێ.