تشرینی دووه‌م 30, 2017 16:11 Asia/Tehran
  • قاسمی: ڕاستیی شکستی مەزنی داعش، ئەمریکییەکانی دڵگران کردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕاستیی شکست هێنانی مەزنی داعش، ئەمریکییەکانی سەرسووڕماو و نیگەران کردووە.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ئێران وتی: دووپات کرانەوەی لەڕادەبەدەری تۆمەت پاڵدانی بەرپرسانی ئەمریکی واپێشان ئەدات، ئەوان یان لەئەنقەست و ئاگایانە چاویان لەڕووی راستیی شکستە مەزنەکانی داعش لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا نوقاندووە یان لە شکست هێنانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژەو لەدەست دانی کەوشەن و خاکێک کە داگیریان کردووە، و زاڵبوون بەسەر هەندێ ناوچەی عێراق و سووریا زۆر سەرسووڕماو و دڵگرانن.

قاسمی وتیشی: تاوانبارکردنی ئێران بەداکۆکیی لە تیرۆریزم لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکی لەکاتێکدایە کە ئێران هەردەم ئاسایشی ناوچە بەئاسایشی خۆی دەزانێ و زیاتر لە پێنج ساڵە، بەرپرسانەو بەئامانجی یارمەتیدان بە پاراستنی سەقام و ئاسایشی ناوچەیی، لەتەنیشت نەتەوەکان و حکومەتەکانی عێراق و سووریا ڕاوەستاوە.

قاسمی وڵاتانی بەدەر لەناوچەی ڕاسپارد، ئەگەر ناتوانن دەورێکی کاراو کاریگەر ببینن لەمەڕ کۆتایی هێنان بە مەینەت وئازارە کەڵەکەبووەکانی خەڵکی ئەو شوێنەی جیهان، ناکۆکی نەنێنەوەو سیاسەتی هێنانەدی ترس و تۆقان وهەڕەشەو گوڕەشەی ساختە لەنێوان وڵاتانی ناوچەو سەرەنجام، چوونەسەری بێ متمانەیی لەنێو وڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پەرەپێ نەدەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هیچ کەس و هیچ وڵاتێک ناتوانێ دەورێکی سازندەو ئەرێنی ئێران لەبەرەوڕووبوونەوەی دیاردەی شومی تیرۆریزم لەناوچەکەو جیهان لەبەرچاو نەگرێ .

سەرپەیڤ