کانونی یه‌که‌م 15, 2017 12:58 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکارییەکانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق لەگەڵ چەن باڵیۆزی ئەورووپایی

"ئیرەج مەسجدی" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سێ باڵیۆزنی ئەورووپایی دانیشتووی ئەم وڵاتە دیدار وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ باڵیۆزانی وڵاتانی ئەڵمان و فەرانسا و هەروەها باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە ئێراق بە ئامادەبوون لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو  وتووێژی جیاجیایان هەبووە.

لەم دیدارانەدا دوو لایەن سەبارەت بە هاوکارییەکان بۆ یارمەتی دانی بنیاتنانەوە و بەهێزتر کردنی بنەمەکانی ئابووریی ئێراق بیر و ڕایان گۆڕیوەتەوە.

باڵیۆزانی ئەرووپایی هەروەها ڕێز و سپاسیان دەربڕی بەرامبەر بە دەوری پۆزتیڤی ئێران لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم لە ئێراق.

هەروەها "ڕاجح موسەوی" باڵیۆزی ئێراق لە تارانیش بە ئامادەبوون لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەگەڵ "ئیرەج مەسجدی" دیدار و وتووێژی کرد.

مەسجدی لەم دیدارەدا ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە دەوڵەت و گەلی ئێراق بە هۆی میواندارێتی پڕ سۆزیان و هاوکاری بە دڵ و گیانیان بۆ بەڕێوە بردنی بەشکۆی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی(ع).

"ڕاجح موسەوی"_یش لەم دیدارەدا ڕێز  و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە پشتیوانییەکانی دەوڵەت و گەلی ئێراق لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم.

سەرپەیڤ