ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێرباس ، بوئینگ . ئێی تی ئار بۆ دابین کردنی فاینانسی فڕۆکەکانی نوێی ئێران
کانونی یهکهم 17, 2017 19:56 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران وتی : کۆمپانییەکانی ئێرباسی فەرەنسا، ئای تی ئاری فەرەنسا، ئیتالیا و بوئینگی ئەمریکا بۆ دابینکردنی فاینانسی ماڵیی فڕۆکەکانی نوێی ئێران ئێر، ئامادەییان ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا عەلی عابدزادە، سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران لە پەراوێزی دووهەمین پیشانگەی نێونەتەوەیی گەیاندن و گواستنەوە لە تاران وتیشی : کۆمپانییەکانی گرینگی فڕۆکەوانی کە لەگەڵ ئێران گرێبەستییان مۆر کردووە ڕایانگەیاندووە بەشێک لە کڕینی فڕۆکەکان دابینی ماڵی دەکەن .
عابدزادە وتی : ئێران ئەیر بە ئازاد کردنی نرخی خزمەتگوزاری ئاسمانی لەبەشی گەیاندن و گواستنەوەی موسافیری ڕەوشێکی شیاویان بۆ سەرمایەدانانی بەشی تایبەت لە پیشەسازی گەیاندن و گواستنەوەی ئێران دەستەبەر کردووە و بەشی تایبەتی بەشێوەی جیددی گەیشتوونەتە ئەم گۆڕەپانە.