کانونی یه‌که‌م 17, 2017 21:15 Asia/Tehran
  • بە گەف و هەڕەشە ناوبردنی ئێران لە قەیرانی یەمەن هەڵەیە

ئەندامی تیمی دانوستانکاری ناڤۆکی ئەمریکا و داڕێژەری گەمارۆوەکان لە دژی ئێران، سەبارەت بە پاگەندەکانی ئەمدواییەی نیکی هیلی و بەرپرسانی زایۆنی لە دژی تاران ڕایگەیاند: هەڕەشە نواندنی ئێران لە قەیرانی یەمەن هەڵەیە.

ریچارد نیفیۆ ئەندامی پێشووی تیمی دانوستانکاری ناڤۆکی ئەمریکا و توێژەری زابکۆی کۆلەمبیای ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە هۆکارە سەرەکییەکانی کردەوەی نمایشیی نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: بە بڕوای من ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەڕەنسا داکۆکیان لە زەروورەتی ئاراستەکردنی بەڵگەی زیاتر بۆ لێکدانەوەی سەرچاوەی ئەو مووشەکە کردۆتەوە.

داڕێژەری گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران سەبارەت بە لێدوانەکانی نوێنەری واشنتۆن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند: بە بڕوای من ئەو تەنیا پێداگریی لە لایەنێکی پرسەکە کردووە.

ناوبراو بە بێ ئەوەی ئاماژە بداتە یارمەتیی چەک و چۆڵی بەربڵاوی واشنتۆن بە ڕیاز بۆ بۆردومانی بەردەوامی خەڵکی یەمەن، وتی: لام وایە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ لە پێناو ناوبژیگەری لەو قەیرانەدا بە ئامانجی چارەسەریی و وەستاندنی توندوتیژییەکانی ئێستا، پێویستە هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ.

توێژەری زانکۆی کۆلەمبیا ئاماژەی بەوەش دا: کارەکەی نیکی هیلی لە نمایشدانی پاشماوەی مووشەکێک و پاگەندەی ئێرانی بوونی ئەو مووشەکە و هاوکات بە فەرمی ناسرانی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن ترامپ-ەوە، هاوکات نەبووە و ئەمانە دوو پرسی جودان.

ریچارد نیفیۆ ەسبارەت لە هەوڵی هاوکاتی بەرەی رۆژئاوا – عێبری – عەرەبی بۆ هەڕەشە نواندنی تاران ڕایگەیاند: هەڕەشە نواندنی ئێران لە قەیرانی یەمەندا هەڵەیە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا داوای لە تەواو لایەنە بەشدارەکان لە قەیرانی یەمەن کرد کە وێرای وەلاوەنانی توندوتیژی لەو وڵاتەدا، ئەو پرسە لە رێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکەن.