سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گه‌یشته کوردستان
کانونی یه‌که‌م 18, 2017 09:46 Asia/Tehran
بۆ به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕێزگرتن له شه‌هیدانی کورد، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سه‌ردانی پارێزگای کوردستان ده‌کات.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ۲۷‌ی سه‌رماوه‌ز، عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشیی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به سه‌ردانێک گه‌یشته شاری سنه.
ده‌ریادار شه‌مخانی بڕیار وایه که به‌شداریی کۆڕێک بۆ ڕێز گرتن له شه‌هیدانی کوردستان بکات و له‌م کۆڕه‌دا ڕاو و بۆچوونی خۆشی سه‌باره‌ت به ناوچه‌که بخاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها شه‌مخانی به‌شداریی چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی دیکه‌ش ده‌کات له پارێزگای کوردستان.