قاسمی: بەرنامەی بەرەڤانی مووشەکی ئێران بە هیچ جۆر بۆ دانووستان نابێت
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدعای رۆژنامەی " بەریتانی " فاینەنشنال تایز" لەمەر قەبووڵکردنیی بەشداریی لە " وتوویژەکانیی چرو پڕ و جیددی" لە بارەی پرسی بەرنامەی ناڤۆکیی و مەسەلە ناوچەییەکان لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕەتکردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە،" بەهرام قاسمی" بەڕەدکردنەوەی ئیدعای ڕۆژنامەی بەریتانی " فاینەنشنال تایمز" لە بارەی ووتوێژ سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران بەڕاشکاوی وتی: سیاسەت و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی بەرنامەی بەرەڤانی مووشەکی بە تەواوەتی ڕوون و شەفافە و وڵاتانی دیکەیش بە باشی ئاگادارن لەم هەڵوێستەی کۆماری ئیسلامی ئێران .
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە : بەرنامەی مووشەکی ئێران بە تەواوەتی ڕەوتی بەرڤانی و پێشپێگرانەی هەیە ، دژی هیچ وڵاتیک نییە و هێنانە ئارای ئیدعا پڕو پووچەکانی بێ بناغە وبنەما ، گۆڕانێک بەدی ناینێت لە هەڵوێستە بنەمایی و سەرەکییەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران دا .
وتە بێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ وڵاتیک ئیزنی خۆوەردان لە کارو باری نێو خۆ و سیاسەتەکانی بەرڤانیی بەتایبەت بەرنامەی مووشەکی خۆی نادات .
قاسمی بە باسکردنیی ئەوەی سیاسەتیی ئێران لە ناوچە بنیات نەر ، پاوەجێی بەدی هینەر و لە ڕەوتی هێزمەندیی هەرچی زیاتری ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و جیهانە ، وتی: خراپخوازان و دەمارگرژەکان ئەگەر ناتوانن یارمەتیی بە پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە بدەن ، ئیزنیان نییە ڕۆڵی ئێران کە بۆ خەبات دژی ترۆریسم، نائەمنی و ناپاوەجێی خەرجی یەکجار زۆری لەم بوارە دا ، لەبەر چاو نەگرن و ببنە هۆی تاوسەندنی ئالۆز و بشێوی و پەرەی ترۆریسم لە ناوچەکە دا .