کانونی دوھەم 21, 2018 20:44 Asia/Tehran
  • قاسمی: ئێران بەهیوایە ئۆپراسیۆنی سەر عەفرین دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، وێڕای پێداگری لە سەر ڕێزنان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا، جەختی کرد:ئێران بەهیوایە ئۆپراسیۆنی سەر عەفرین دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت و پێش بە قوڵ بوونەوەی قەیرانەکە لە ناوچە سەر سنوورییەکانی تورکیاو سووریا بگیردرێت.

شەممە بیستی ژانویەی 2018 فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا ئاواییەکانی گردوپەڕی شاری عەفرین هەڵکەوتوو لە شەست کیلومەتریی باکووری ڕۆژئاوای حەڵەب لە باکووری سووریایان دایە بەر پەلامار و ئەم هێرشانە هەرواش بەردەوامن.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پارێزرانی سەروەریی خاکی سووریا و ڕێزنان لە دەستەڵاتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتەو پێشگیران بە توندبوونەوەی قەیرانی مرۆڤی و پاراستنی گیانی خەڵکی بێ دەرەتانی سووریا، ئاماژەی کردە ئاڵ و گۆڕەکانی ئەم دواییەی سووریا لە ناوچەی عەفرین و وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵ و گۆڕەکانی ئێستا لە شاری عەفرینی سووریا لە نزیکەوەو بە نیگەرانییەوە پێ و شوێن دەگرێت.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، پێشی داگرت: بەردەوامیی قەیران لە عەفرین دا لەوانەیە ببێتە هۆی بەهێز بوونی هەمدیسانی تاقمە تەکفیری و تیرۆریستییەکان لە ناوچەکانی باکووری سووریاو ئاگری شەڕو ماڵوێرانی هەمیسان لەم وڵاتەدا هەڵایسێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران،ڕاشیگەیاند: ئێران لە تەواوی وڵاتان و بە تایبەت تورکیا وەکوو لایەنێکی دەستەبەرکاری ئاگربڕەکەی سووریا چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە پێبەندی ڕەوتی چارەسەر کرانی سیاسیانەی قەیرانی سووریاو بە تایبەتی دەرەنجامی دانوستانەکانی ئاستانە بێت و لە سەر ڕاپەڕاندنی ڕۆڵی کاراو بەرپرسایەتییە گرینگەکەی بۆ چارەسەریی سیاسیانەی قەیرانی سووریا بەردەوام بێت.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران،ڕیشەی قەیرانە ماڵوێرانکەرەکەی سووریای بۆ هەڵس و کەوتی نابەرپرسانەو هەنگاوەکانی ورووژێنەرانەو دەستوەردانی نایاسایی هێزەکانی دەرەوەی ناوچەکە، لەوانە ئەمریکاو بڕێک لە ڕژێمە شەرخوازەکانی ناوچەکە بۆ وێنە ڕژێمی زایونیی گەڕاندەوەو وتیشی: هەتا کاتێک کە هێزەکانی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانی لەوانە تاقمە تەکفیری- تیرۆریستییەکان لە سەر ئامادە بوونی ناڕەواو نایاسایی خۆیان لە سووریادا بەردەوام بن، قەیرانی مرۆڤیش لە سووریادا درێژەی دەبێت.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، هەروەها داوای لە تەواوی وڵاتانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە تایبەتی وڵاتانی دراوسێی سووریا کرد کە لە هەرچەشنە کردەوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێز بوونی مانەوەی ناڕەواونایاسایی هێزە دەستوەردەرەکانی بەدەر لە ناوچەکەو ورووژان و هان درانی تاقمە تیرۆریستییەکان خۆیان ببوێرن.

 

 

سەرپەیڤ