قاسمی : بڕیارێک بۆ سەفەرە دەرەوەییەکانی وەزیری دەرەوە نەدراوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : بە هۆی جێ بە جێ کرانی داڕشتی نوێ ئەو وەزارەتخانەیە لە پێشەوە بڕیارێک بۆ سەفەرە دەرەوەییکانی وەزیری دەرەوە لەم ڕۆژانەدا نەدراوە .
بارام قاسمی دوێنێ شەو لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنا لە پەیوەندی لە گەڵ هەواڵی مێدیا ڕۆژئاواییەکان لە مەڕ ئەوەی کە " موحەمەد جەواد زەریف " وەزیری دەرەوەی ئێران لە دواخولەکەکاندا ، سەفەری خۆی بۆ سووئیس بۆ بەشداری لە دانیشتنەی کۆگەی جیهانی ئابووری لە داووسی هەڵوەشاندووەتەوە وتی : لە پێشەوەش بڕیارێک بۆ سەفەرەکانی دەرەوەی وەزیری دەروەی لەو ڕۆژانەدا نەدرا بوو . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : موحەمەد جەواد زەریف بە هۆی جێ بە جێ کرانی داڕشتی نوێ وەزارەتی دەروە و گرینگایەتی چاودێری کردن بە سەر ئەو پرسە بڕیاریان دا کە لەو ڕۆژانە دا لە تاران دا بن و باشتر ئەوە بوو کە بە چاودێری و بەڕێوەبەرایەتی خودی وەزیری دەرەوە جێ بە جێ کرانی داڕشتەکە بە باشترین شێوە و لە کورتترین ماوەدا ئەنجام ببێت . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە هەواڵدەریی ڕویترز لە هەوڵێکدا بانگەشەی کرد کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە دواخولەکەکاندا سەفەری خۆی بو سووئیسی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دواووس هەڵوەشاندووەتەوە . کۆگەی جیهانی ئابووری داووس 22 تا 25 ژانویە بە بەشداری کەسایەتیە سیاسی ئابووری و زانستیەکانی وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان لە ناوچەی کوێستانی داووسی سووئیسڕا بەڕێوە دەچێت .