شوبات 16, 2018 09:13 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی ئێران لە فەرانسا: تاران و  پاریس خوازیاری پەرەپێدانی پێوەندیی کەلتوورین

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فەرانسا ڕۆژی پێنجشەممە بە پێداگری لە سەر کۆن و مێژوویی بوونی پێوەندیی کەلتووریی نێوان دوو وڵات جەختی کرد ئێران و فەرانسا خوازیاری پەرەسەندنی پێوەندیی کەلتووریین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئەبولقاسم دۆلفی" لە دیداری لێژنەی پێکهاتوو لە ١٨ کەس لە مامۆستایانی زمان لە زانکۆ جۆربەجۆرەکانی ئێران کە بۆ بەشداری لە ڤۆرکشاپی فێرکاریی ڕێکخراوە نیشتمانییەکانی زمان و ژیار و شارستانییەتی ڕۆژهەڵات ( فەرەنسی: Institut national des langues et civilisations orientales)، (INALCO) سەردانی پاریسی پێتەختی فەرانسای کردە، ڕایگەیاند: بارستای دانانی کورسی زمانی فارسی لە فەرانسا لە ئاستێکی باندایە و دەبێ هەوڵێکی زیاتر لەم بوارەدا بدرێ.

باڵیۆزی ئێران لە فەرانسا وتیشی: ویست و ورەی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاریس چڕکردنەوە لە سەر پەرەپێدان و هاسان کردنەوەی هاوکاریی زانستی نێوان دوو وڵاتە.

لەم دیدارەدا هەل ڕەخساندن بۆ پەرەپێدانی کورسییەکانی زمانی فارسی خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

زمانی فارسی وەکوو یەکێک لە زمانە کلاسیکەکانی جیهان لە کۆبوونەوەی ئەدەنیی ساڵی ١٨٧٩ی بەرلین بە ڕوەسمییەت ناسراوە و تۆمار کراوە.

شایانی باسە زمانی فارسی ئێستا لە ٥٦ زانکۆی ٣٧ وڵاتی جیهان تەدریس دەکرێ.

سەرپەیڤ