شوبات 17, 2018 13:13 Asia/Tehran
  • شەرمەزارکردنی گەڵاڵەی بایکۆتی ئەمریکا لەدژ بزووتنەوەی نوجەبای عێراق

کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کاردانەوەی پێشاندا بەرامبەر گەڵاڵەی بایکۆتی کۆنگرێسی ئەمریکا لەدژ بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبای عێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە بە شەرمەزار کردنی گەڵاڵەی بایکۆتیی دژ بە بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق لە کۆنگرێسی ئەمریکا، ئەو کردە دوژمنکارانەی بەنیشانەی شکست هێنان و ناکارایی واشنگتۆن ڕاگەیاند.

عەلائەدین برووجێردی ، کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن هەر هێزێکی سەربەخۆی شۆڕشگێڕی دژ بەتیرۆریزم لە وڵاتانی جۆربەجۆر بە لەیبلی تیرۆریست بوون ناکارا بکەن، وتی: ئەمڕۆ بەپێچەوانەی ڕابردوو، هەموو جیهان ئاگاداری ئەوەن کە گەورەترین لایەنگری گرووپە ڕەشەکوژەکان لە جیهاندا، خودی ئەمریکایە.

برووجردی وتی: ئەمریکا لایەنگری داعشەو نابێ بەلامانەوە سەیر بێ کە ئەو وڵاتە دامەزراوەیەکی سەربازیی جەماوەریی وەک نوجەبا لە عێراق بەتیرۆریزم تۆمەتبار دەکا، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو تایبەتمەندییە شیاوی خودی ئەمریکییەکانە کە لایەنگری هەمەلایەنەی تیرۆریستان لە جیهانن.

کۆنگرەی ئەمریکا چەند ڕۆژ لەوەپێش بۆ داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بەتایبەت داعش لە عێراق و سووریا، بزووتنەوەی دژە تیرۆریستیی نوجەبای عێراق کە لەتەنیشت گشت هێزەکانی حەشدی شەعبی دەوری سەرەکی گێڕاوە لە شکست پێدانی داعش لەعێراق و سووریا، بەبیانووی پڕووپووچی ئەنجامدانی هەوڵە تیرۆریستییەکان، خستەنێو پێڕستی گرووپە ڕەشەکوژەکان.

سەرپەیڤ