شوبات 17, 2018 18:30 Asia/Tehran
  • سەرتیپ عەبدوڵڵاهی: خۆتێهەڵقورتاندنی وڵاتان لەپرسی بەرەڤانی و ئاسایشیی ئێران قەدەغەیە

یاریدەری ڕێکخەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێگە بەهیچ وڵاتێک نادرێ خۆی لە پرسی بەرەڤانی وئاسایشیی ئێران هەڵقورتێنێ.

سەرتئیپ عەلی عەبدوڵڵاهی یاریدەری ڕێکخەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە بەئاماژە بە هەڵوێست گرتنی ئاشکراو ڕوونی ئێران لەبارەی درێژەی چالاکییە مووشەکییەکان و بەهێزکرانی بونییەی بەرەڤانیی خۆی، وتی: مافی هەر وڵاتێکە بتوانێ بونییەی بەرەڤانیی خۆی بەهێز بکات و لەهەمبەر پەلامارگەلی شیمانەیی دوژمن، دەسەڵاتی پێشگرانەی هەبێ.

سەرتیپ عەبدوڵڵاهی بەئاماژە بەوەی کە هیچ دەسەڵاتێک مافی دەسوەردان لەکاروباری بەرەڤانیی ئێرانی نییە، وتی: ئەو چەشنە هەڵوێست گرتنانە لەلایەن دوژمنەوە بەگوێرەی پیلان و لاوازکردنی ئێرانی ئیسلامی دەگیردرێتە بەر و بێگومان وبەدڵنیاییەوە هەر وەک ڕابردوو، بێ ئاکام دەبن .

یاریدەری ڕێکخەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی هەندێ وڵاتی واوەناوچەیی کە لاوازیی سیاسی و ئاسایشیی وڵاتانی دیکە وەک هۆی ئامادەبوونیان لەناوچە دێننە ئاراوە، وتی: ئەو چەشنە هەڵوێست گرتنانە لەڕاستیدا بیانووی پڕووپووچن بۆ ئامادەبوون و دەسوەردانی دەسەڵاتە واوەناوچەییەکان لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا.

سەرتیپ عەبدوڵڵاهی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەڵوێستی ئەمریکییەکان وهۆوهەگەری ئامادەبوونیان لە ناوچەدا بەتەواوەتی ئاشکراو ڕوونە، وتی: ئەمریکییەکان دەمێکە بەبیانووی جۆراوجۆر لەناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا ئامادەن، چونکە زۆرێ لە گرووپە ڕەشەکوژەکانی ناوچە بریتی لە؛ داعش وئەوانی دیکە، بەپاڵپشتیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنی پێکهاتوون.

یاریدەری ڕێکخەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، گواستنەوەی داعش لە سووریا بۆ ئەفغانستان لەچوارچێوەی هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ ڕازی کردنی بیروڕای گشتی و شاردنەوەی شکست هێنانەکانی لە سووریا، هێنایەئاراوەو وتی: ئەمریکییەکان لە پرۆژەی ئەفغانستانیش وەک سووریا شکست دێنن.

سەرپەیڤ