هاوخەمی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی مەکسیک
بەهرام قاسمی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی یەکشەممە وێڕای پەژارە دەربرین لە ڕوودانی بوومەلەرزە و هەروەها کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی فریاگوزاری مەکسیک ، لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان ، دەوڵەت و گەلی ئەم وڵاتە هاوخەمی دەربڕی .
بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی 7.2 دەرەجە ی رشتەر ئێوارەی ڕۆژی هەینی بە کاتی خۆجێیی مەکسیکوسیتی پێتەخت و بەشگەلێکی باشووری مەکسیکی هەژاندەوە .
ناوەندی بوومەلەرزی ناسینی ئەمریکا ناخی ئەم بوومەلەرزەیەی ئەیالەتی ئواخاکا لە باشووری مەکسیک ، لەنیزیک لێوارەکانی ئوقیانوسی ئارام،ڕاگەیاند.
ئەم بوومەلەرزەیە بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای نیزیکەی یەک ملوێن ماڵ و دوکان لە پێتەختی و باشووری ئەم وڵاتە.
ڕۆژی شەممەش سێزدە کەس لەوان سێ منداڵ لەسەر کەوتنە خواری کۆپتەری سەربازی لە مەکسیک کوژراون.
ئالفۆنسو ناوارتە وەزیری ناوخۆی مەکسیک و ئەلخاندورا مورات فەرماندەی ئەیاڵەتی ئواخاکا لە سەرنشینانی ئەم کۆپتەرە بوون کە لە ڕووداوی کەوتنە خواری کۆپتەرەکە گیانیان بەساخی بەدەربرد.
ئەم کۆپتەرە کاتی سەردان لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان تووشی زیان ببوو.