شوبات 18, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی ڕۆحانی  بە بۆنەی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی مۆسافیر هەڵگری  ڕێگای تاران -یاسووج

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی مۆسافیر هەڵگری ڕێگای تاران- یاسووج ی لە گەلی ئێران و بنەماڵەی داغداران سەرەخۆشیکرد .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی،" حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێک دا وتیشی : ڕووداوی یەکجار تاڵی داکەوتنی فڕۆکەی موسافیر هەلگری بەشگەی ئاسمانی لە ڕیگای تاران- یاسووج کە بوو بە هۆی گیان لەدەستدانیی ژمارێک لە هاووڵاتیانی ئازیز، بووەتە هۆی پەژارەی فراوان.

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی داغدار، لە بارگای یەزدانی مەزن بۆ گیان لەدەستداوانی ئەم ڕووداوە، داوای ڕەحمەتی بەربڵاو و بۆ بەجێماوان داوای سێبووری و پاداشتنی فراوانی ئیلاهی کرد.

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  هەروەها وەزیری ڕێگا و بان وشار سازی بە گوێرەی یاسای  ڕێکخراوی فڕۆکە وانی وڵات کردە بەرپرسی پێکهاتنی ستافی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی موسافیر هەڵگری ڕێگای تاران- یاسووج.

فرٶکەیەکیATR هی بەشگەی  فڕۆکە وانی " ئاسمان" بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) دوای فڕین لە فڕۆکە خانەی میهرئابادی تاران و لە درێژەی ڕێگای خۆی بەرەو یاسووج(باشووری رۆژئاوای ئێران) لە ناوچەی " دینا کوە" لە سەمیرۆم، داکەوت و هەموو ٦٦ سەرنشینەکەی گیانی خۆیان لە دەست دا .

سەرپەیڤ