شوبات 19, 2018 21:01 Asia/Tehran
  • داواکاری جەهانگیری بۆ داڕێژرانی بەرنامەی ئوپراسیۆنی گەشەوپەرەی پێوەندی ئابووری ئێران لەگەڵ چین

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری داڕێژرانی بەرنامەیەکی ئوپراسیۆنی ودرێژخایەن بۆ گەشەی پێوەندی ئابووری ئێران لەگەڵ چین بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " ئیسحاق جەهانگیری " جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش نێوەڕووی ئەمرٶ دوشەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی ڕیکارەکانی گەشە وپەرەی ئابووری وتیجاری نێوان ئێران وچین ، وتی: دەبێ چوارچیوەی دیاری کراو بۆ گەشەو پەرەی پێوەندی تیجاری وئابووری لەگەڵ چین هەبێت. جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاریەکانی تیجاری وئابووری لەگەڵ چین لە سەرەتیەکانی سەرەکی ئێرانە ، وتی: چین شەریکی تیجاری گرینگ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانە. جەهانگیری هەروەها لەسەر پێویستی هەوڵ وتەقالا لەمەڕ لاچوونی لەمپەرەکانی بەردەم گەشە وپەرەی پێوەندیەکانی ئابووری وتیجاری تاران - پیکەن ،پیداگری کرد. پانگ سن " باڵوێزی پیکەن لە تاران پێشتر وتی: بایخی ئالووێرەکانی تیجاری دوو وڵات لە ساڵی دووهەزارو حەفدە گەیشتە سیی وحەوت ملیارد وسەدوحەوت ملوین دوڵارکە لەچاوساڵی دووهەزاروشازدە ، سەتی نۆزدە گەشەی هەبوو.

سەرپەیڤ