ئادار 05, 2018 07:23 Asia/Tehran
  • روحانی : ئەمریکا هەمیشە لە جێبەجێ کردنی بەرجام تەگەرەی ناوەتەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئێران بەڵێنەکانی خۆی لە بەرامبەر بەرجامدا بە جێ هێناوە ، بەڵام بەداخەوە ئەمریکا بەردەوام لە رێگەی جێبەجێ کردنی ئەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە کۆسپی ناوەتەوە .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی یەکشەممە لەپێوەندیەکی تەلەفۆنیی "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسە ، بە پێداگری سەر لەنوێ لەسەر پێویستیی پێبەند بوونی هەموو لایەنەکان بە بڕگەکانی بەرجام وتیشی : تاران تا کاتێک کە لایەنەکانی دیکە بەپێی بەرجام بجووڵێنەوە ، پێبەندی بەڵێنەکانی دەبێ .

روحانی ئاماژە کردە هەندێ قسە و باس لە بارەی ئەوەی کە پێی دەگوترێ دانوستانی تۆکمەکەر لە بارەی بەرجام و وتیشی : حەوت وڵات پێکەوە رێک کەوتوون و ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکانیش پشت ڕاستی کردتووەتەوە و ئێران بە تەواوەتی بەڵێنەکانی لە بەرامبەر ئەم رێککەوتنەدا بە جێ هێناوە .

نابراو هاریکاری ئێران و ئورڕوپای لە سەر پرسە ناوچەییەکان ، باش وەسف کرد و جەختی کردەوە : خاڵی گرنگ لە بارودۆخی ئێستادا ئەوەیە کە یەکیەتی ئورڕوپا لەپێناو پێبەندیی بەتەواوەتیی ئەمریکا بە بەرجام هەنگاو بنێ .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە ڕەوشی نالەباری مرۆیی لە یەمەن لە تەنیشت بۆردومانی پەیتاپەیتای شارە بێ بەرگریەکانی ئەم وڵاتە ، خوازیاری هەنگاوی جددی ئوروپا و  بە تایبەتی فەڕەنسە بوو بۆ یارمەتی دانی گەلی چەوساوەی یەمەن .

سەرۆکی فەڕەنسەش بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە " حەز دەکات لە گەڵ ئێراندا پێوەندیەکی ڕوون و قایم و بە سەقامی ساز بکات " گوتی : پاریس هەموو هەوڵی خۆی دەکار هێناوە بۆ بەرگری لە بەرجام و ئەم بەرگریە هێڵی روون و راشکاوانەی پاریسە .

ئێمانوئێل مەکرۆن وتی : هەمیشە جەختی کردووەتەوە کە فەڕەنسە خوازیاری دانوستانی نوێ لە بارەی بەرجامەوە نیە بەڵام حەز دەکات لە بارەی بابەتەکانی دیکەوە لە گەڵ ئێران وتووێژ بکات .

سەرپەیڤ