ئادار 15, 2018 17:13 Asia/Tehran
  • زەریف :  کارئاسانی دەکرێ بۆ دەرکردنی ڤیزەی نێوان  ئێران و کۆماری  ئازەربایجان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی بەم زووانە ئێرانیەکان لە سەفەر بۆ کۆماری ئازەربایجان دەتوانن کەڵک وەربگرن لە ئیمکانی دەرکردنی ڤیزە لە فڕگە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی  ئێران ڕۆژی  پێنجشەمە  لە  پرێس کونفڕانسێکدا  کە دوای  کۆتایی  دانیشتنی  چوار قۆڵی  ئێران تورکیا  کوماری ئازەربایجان و گوڕجستان لە باکوو بەڕێوە چوو   وتیشی :  ئێران لە  گەڵ تورکیا و گورجستان  یاسای  هەڵوەشانەوەی  ڤیزەی  هەیە و بەم زووانە  ئێرانیەکان    دەتوانن  لە سەفەر بۆ کۆماری ئازەربایجانیش  کەڵک وەربگرن  لە ئبمکاناتی   دەرکردنی  ڤیزە . وەزیری دەرەوەی  ئێران  لە پرێس کونفڕانسێکی  هاوبەشدا  کە بە   ئامادە بوونی    ئەلمار موحەمەد یار ئوف  وەزیری   دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان  مەولوود چاووش ئوغڵو   وەزیری دەروە ی   تورکیا  و میخائیل  جانیل دیز "جێگری سەرۆک وەزیران  و وەزیری  دەرەوەی گورجستان  بەڕێوە چوو   وتیشی : سەرەنج دان   بە  پەیوەندیە جەماوەریەکان  و گەشەی گەشتیاری    لە تەوەرەکانی  دانیشتنی چوار قۆڵە بوو .  زەریف  وتیشی :  ئەمڕۆکە  هات و چۆ ی  گەشتیاران  لە نێوان چوار   وڵاتی  ئێران  تورکیا  کۆماری ئازەربایجان  و گورجستان    ئاسان کراوە  و  لە دانیشتنەکانی داهاتووی   چوار قۆڵیدا  سەبارەت بەو  پرسە زۆرتر   وتوێوژ دەکەین .  سەرۆکی دەزگەی  دیپلوماسی  ئێران  وێڕای  ئاماژە  بەوەی کە کواری ئازەربایجان  تورکیا و گورجستان  خاوەنی  پێشینەی  مێژوویی    کەلتووری  و جوگرافیایی  زۆر  لە جگەڵ  ئێرانن  وتی :   ئەو هاوبەشیانە  چوار وڵات  پەیوەندی   ئەدات  و هاوکاری  نێوان  چوار وڵات دەتوانێ  بوار ساز کەری  ئاشتی و سەقام  لە ناوچە بێت .

سەرپەیڤ