ئادار 19, 2018 11:06 Asia/Tehran
  • گڵکۆی پاکی ئیمامی ڕەزا(ع) لە شەوی لەدایک بوونی حەزرەتی باقرولعلوم(ع) بووبە تریفەباران

گڵکۆی پاکی حەزرەتی سامنەلحوجەج ئیمام عەلی ئیبنی موسەڕڕەزا(ع) ، ئیمامی ھەشتەمی شێعەکانی جیھان شەوی دووشەممە لە ڕێککەوتی لە دایک بوونی پێنجەمین ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت نوقمی تیشک و شایی بوو.

ڕۆژی دووشەممە یەکەمی مانگی ڕەجەبی ساڵی ١٤٣٩ ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٩ی مارسی ٢٠١٨ ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمام موحەممەدی باقر(ع) ئیمامی پێنجەمی شێعەکانی جیھانە.

ھەر بەم بۆنەیەوە ھاوکات بە ئاوا بوونی خۆر و بڵاو بوونەوەی بانگی مەغریب و عیشا کەڕڕەناکانی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) کەوتنە ژەنین و مزگێنیی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمام موحەممەدی باقر(ع) ئیمامی پێنجەمی شێعەکانی جیھانیان دا.

بەبۆنەی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمام موحەممەدی باقر(ع) پێنجەمین ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت، تەواوی حاسەو ھۆڵەکانی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) ڕازێنرانەوە.

زیارەتکارانیش لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی و جیھان چوونە پابۆسی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) ھەتا ئەو لەدایک بوونە متفەڕکە لە وەلی نیعمەتی خۆیان پیرۆز کەن.

بەرنامەی سەرەکیی ئاھەنگی شەوی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمام موحەممەدی باقر(ع) پێنجەمین ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت، لە ڕەواقی ئیمام خومەینی(رە) لە گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع)یش بەڕێوە براو مەدیحەبێژان و مەواودی خوێنانیش دەستیان کرد بە ھەڵبەست خوێندنەوەو چریکەی شادومانییان بەرز کردەوە.