ئادار 19, 2018 18:18 Asia/Tehran
  • زەریف : ڕەخنە وگازەندە لە توانایی موشەکی ئێڕان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕێکاری ئەمریکا وسێ وڵاتی ئوروپایی لە هەمبەر توانایی موشەکی ئێرانی بە دووڕوویی تەواووڕه ها زانی.

" محەممەد جەوادی زەریف " ئەمڕۆ دوشەممە لە توئیتری خۆی لە لێکدانەوەی خزمەتی موشتەری لە لایەن بەرهەم هێنەرانی چەکی ئەمریکا وسێ وڵاتی ئوروپایی بۆ بڕێک لەوڵاتانی ناوچە ، نوسیی: چەکەکانی ئێمە بکڕن ودەوڵەتەکانی ئێمە خزمەتی دوای فروش لە ڕێگەی زەخت وگوشار بەسەر دراوسێکانی ئێوە لەمەڕ وەلانانی کەرەسەو ئامیری بەرەڤانیانە دابین دەکەن. وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : سکالا لە بەرنامەی بەرەڤانیانە وموشەکی ئێران هاوکات لەگەڵ سەرەولێژ کردنی سەدان ملوین دوڵارچەک بۆ ناوچە، نومایشی " دووڕوویی تەواووڕەهای سێ وڵاتی ئوروپایی وئەمریکایە. ئالمان ، فەرانسە وئینگلیس بە ئیدعای هان دانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ مانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆیەک بە یەکیەتی ئوروپا پێشنیاریان داوە بایکوتی نوێ لەدژی ئێران داسەپێنن کە بەپێی ئەوە کەسانی دەخیل لە بەرنامەی موشەکی ئێران وچالاکیەکانی تاران لە سووریا بکه نه ئامانج . ئاڵمان ، فەرانسە وئینگلیس وئەمریکا ئیدعا دەکەن بەرنامەی موشەکی ئێران هەڕەشەیەک بۆ ناوچەیە هەتا فروشتنی چەکەکانی خۆ بە بڕیک لە وڵاتانی ناوچە پاساو بدەنەوە.

سەرپەیڤ