ئادار 21, 2018 02:58 Asia/Tehran
  • قاسمی: پاشمیری عەرەبستان بە درۆو دەلەسە ناتوانێ  حاشا لە ڕۆڵی سەعودییەکان بکات لە بارەی پێکھێنانی تاقمگەلی تیرۆریستییەوە

وەتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بانگەشەی پاشمیری عەرەبستانی سەعودیی لە بارەی ئامادە بوونی سەرکردەکانی ئەلقاعیدە لە ئۆران بە درۆیەکی گەورە زانی و بە ڕاشکاوی وتی: موحەممەدی کوڕی سەلمان بەم درۆودەلەسەگەلە حاشا لە ڕۆڵی سەعودییەکان بکات لە بارەی پێکھێنانی تاقمگەلی تیرۆریستییەوە .

پاشمیری عەرەبستان شەوی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئێن بی سی)ی ئەمریکا لە قسەگەلێکی دژی ئێرانی دا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوای ئێران میوانداری لە سەرکردەکانی ئەلقاعیدە لەوانە کوڕەکەی ئوسامە بن لادەن سەرکردەی پێشووی ئەلقاعیدە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بەھرام قاسمی وەتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،ڕۆزی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی وەھمی و ساویلکانەی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعودی ڕایگەیاند کە، لە ماوەی ساڵانی سەرەتای شاڵاوی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و ھەڵاتن و پەرتەوازە بوونی چەکدارانی ئەلقاعیدە و گیرسانەوەی بڕێکیان لە ناوچەکەو بەتایبەت عەرەبستان، کۆمەڵێکیان بە مەیلی خۆیان و بەشێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگای ھێندێک لە سنوورە درێژەکانی ئێران لەگەڵ ئەفغانستاندا دزەیان کردە نێو ئێرانەوە کە ھەڵبەت قۆڵبەست کران و بە پێی چەشنی بەڵگە و پێناسەو شارومەندایەتییان  ڕادەستی دەوڵەتەکانیان کرانەوە.

بەھرام قاسمی وەتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لەو قۆڵبەست کراوانە ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی بن لادەن بوون کە لە بەر ئەوەی پێناسەو شوناسی سەعودییان ھەبوو، دەوڵەتی عەرەبستان ئاگادار کرایەوە کە بە ھاواھەنگی لەگەڵ خۆیاندا کچەکەی بن لادەن ڕادەستی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران دا کرا.

بەھرام قاسمی وەتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ڕای کاربەدەستانی سەعودی لەو کاتەدا ئەمە بوو کە ئەندامانی دیکەی بنەماڵەی بن لادەنیش ھەر لەو سنوورەی کە بە شێوەی نایاسایی بەرەو ئێزان پەڕی بوونەوە، وەدەر بنرێن کە بە قسەیان کرا.

بەھرام قاسمی وەتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بە پێی بەڵگەکان تاقمی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە بە ھۆی دامەزراوە ھەواڵگرییەکانی عەرەبستانەوە پێک ھاتووە، پێشی داگرت کە: ئەو بەشەی بەڵگە ڕیزبەندی کراوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکەی یانزەی سپتامبەری ٢٠٠١ کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بڵاو بووەتەوە، وا دەردەخات کە زۆرێک لەو کاربەدەستانەی وائێستاکە لەعەرەبستاندا پۆستی جۆربەجۆزیان ھەیەو خەریکی حوکمڕانین لەو ڕووداوەدا بە ئاشکرا دەستیان ھەبووە.