ئادار 21, 2018 21:26 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی : ئێران پیلانی ئەمریکا بۆ ناوچەکەی پوچەڵ کردەوەو شەڕی تەکفیرییەکانی لە کۆڵی خەڵک کردەوە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕایگەیاند: لەو ساڵەی وا وەپشت سەرمان نا، کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی ئاڵای سەربەرزی و شانازی و دەستەڵاتی گەلی ئێران لە ناوچەکەدا ھەڵکات و ڕۆڵێکی کاراو گرینگ لە مەڕ شکاندنی بڕبڕەی پشتی تەکفیرییەکان و چەسپاندنی ئاسایشت لەناوچەکەدا بگێڕێت.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە لە نێو ئاپۆڕەی بەربڵاوی زیارەتکاران و خەڵوەنشینانی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم کارە مەزنەی پیلانی ئەمریکییەکانی لە ناوچەکەدا پوچەڵ کردووەتەوە، ڕایگەیاند: ئێستاکە دەستەڵاتە نێونەتەوەییەکان کە بەردەوام دەستوەردانی کاروباری نێوخۆیی ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان دەکەن، بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەزامەندی دەر دەبڕن و دەڵێن، بۆچی ئێران خۆی لە کاروباری ناوچەکە تێ ئەگەیەنێت؟ کەوا بوو لە وەڵامیاندا دەڵێن جا بە ئێوە چی؟

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە، بە خواستی دەوڵەتان و گەلانی ئەو وڵاتانە ئەنجامی گرتووە، وەبیری ھێنایەوە: ئێمە نە زۆرمان لەکەس کردووەو نە دەستمان لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتانە وەرداوە، بەڵکو داوای یارمەتییان لێ کردین و ئێمەش یارمەتیمان دان و ئەو یارمەتیانەش لە سەر بنەماگەلی لۆژیکانەو بە ھەڵسەنگاندنێکی وردوژیرانە بووە نەک لە ڕووی ھەست ورووژان و بڕیاری ساویلکانەوە.

بەڕێزی تیشکی خستە سەر گەڵاڵەداڕشتنی ئەمریکییەکان بۆ ناوچەکەو وتیشی: ئەمریکییەکان بەتەمای ئەوە بوون کە بە پێکھێنانی تاقمگەلی شەقاوەو ستەمکارو سوکایەتی کەری وەک داعش، گەلانی ناوچەکە بە شەڕی نێوخۆییەوە خەریک کەن و بیریان لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی دوور خەنەوە، کەچی ئێمە بە لوتفی ئیلاھی توانیمان ئەو پیلانە دامرکێنینەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە بانگەشەی ئەمریکییەکان لە بار ەی دەورگێڕانیان لە دەمکوت کردنی داعش ،پێی داگرت: دیارە ئەو بانگەشەیە درۆیە، چونکو سیاسەتی ئەمریکا پاراستنی داعش و تاقمگەلێکی لەو چەشنەیە، ھەڵبەت بە جۆرێک کە لە خزمەتی خۆیاندا بن.

بەڕێزی وتیشی: ئەمریکا قەت ناتوانێ ئاسایشتی ناوچەکە دابین کات و نمونەی بەرچاویشی ئامادە بوونی چواردە ساڵەی لە ئ ەفغانستاندایە کە نەک ھەر ھیچ ئاسایشتێکی بۆ جەماوەری ئەفغانستان بەدیاری نەھێناوە بەڵکو ڕەوشتی ئاسایشتیی ئەو وڵاتەشی خراپتر کردووە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویەتی لە ناوچەکەدا ئاسایشت بچەسپێنێت، وتیشی: لەمەولاش ھەروا دەبێت و بێ گومان ئەمریکا لە کاروباری ناوچەکەدا بە ئامانجەکانی خۆی ناگات و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لوتفی ئیلاھی تەواوی ئامانجەکانی لە ناوچەکەدا مسۆگەر دەکات.