نیسان 14, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : دەسدرێژیەکانی ئەمریکا لە ناوچە هیچ ئاکامێکی بێجگەلە مەرگ و وکاولکاری بەدواوە نابێت

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دەسدرێژی ئەمریکا لە ناوچە ئاکامێکی بێجگە لە لەناوچوون وکاولکاری بەدواوە نابێت وواشنتۆن دەێهەوێ بەم دەسدرێژکاریانە بوونی خۆی لە ناوچە پاسا بداتەوە.

"حەسەن ڕٶحانی ئەمڕۆ شەممە لە رێ وڕەسمی سەردانی بەرپرسانی نێزام وبالوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی مەبعەس ، بە هێنانە ئارای ئەم پرسیارە کە ئایا ئەمریکا، ڕژێمی زایونی وپشتیوانەکانیان بەتایبەت ئینگلیس وفەرانسە لە کارەساتی حەفدەساڵی ڕابردوو لە ناوچە دەرس ووانە یان وەرنەگرتووە ، وتی: ئەوان ئەمڕۆ لەوەی کە تیرۆریستەکانی ژێر پشتیوانیان لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی شکستیان خواردووە، تووڕەن . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خەڵکی سووریا له مێژساڵە لە بەرانبەر دەسدرێژی بیانیەکان ڕاوەستاوەو هەمدیسان خۆڕاگری دەکات، وتی": کۆماری ئیسلامی ئیران هەموو کات پشتیوانی نەتەوە زۆرلێکراوەکانی ناوچە وجیهان بووە ودەبێت وبەداخوازی یارمەتی دەوڵەتەکانی ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، وەڵامی ئەرێنی داوە وپشتیوانی خۆی پێ وشوێن دەگریت. سەرۆک کۆماری ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەکە پیلانەکانی دوژمنان لەدژی نەتەوەی ئێران هەموو کات بە ڕاوەستاوی ووشیاری خەڵک پۆچەڵ کراوەتەوە ، پیداگری کرد: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران فرەتر لە هەرکات وزەمانێکی تر لە بوارەکانی ئابووری ،سیاسی ، دیپلۆماسی وچالاکیەکانی ناڤۆکی ئامادە بووە وهەرپیلانێکی دۆژمن پووچەڵ دەکاتەوە.

سەرپەیڤ