نیسان 21, 2018 20:02 Asia/Tehran
  • 
دانیشتنی کۆمیسیۆنی لاوەکیی سنووری ئێران و تورکیا بەڕێوەچوو

دانیشتنی کۆمیسیۆنی لاوەکیی سنووری ئێران و تورکیا لە نێوان سنووروانان و بەرپرسانی سنووری و سیاسیی شاری ماکۆ لە ئێران و شاری ئاگرێ-ی تورکیا بەڕیوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئیرنا، ئەو دانیشتنە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سیاسی و سنووروانیی ماکۆ و ئاگرێ وەک دوو شاری سنووریی ئێران و تورکیا لە هۆڵی کۆبوونەوەی قایمقامی شاری ئاگرێ-ی تورکیا بە سەرۆکایەتی سولەیمان ئەلبان پارێزگاری ئاگرێ و سەرهەنگ شێرزاد حاجی زادە فەرماندەی هێزی سنووریی ماکۆ بەڕێوەچوو.

پارێزگاری ئاگرێ لەو دانیشتنەدا بە ئاماژە بە زەروورەتی دابین کردنی ئاسایشی سنووریی دوو وڵات، ڕایگەیاند: هیوادارم ئاسایشی ئێستای نێوان تورکیا و ئێران وەک ئێستای درێژەی هەبێت و لە سەر ئەو بڕوایەم کە ئەو ئاسایشە لە ساڵی نوێشدا بەردەوام دەبێت.

پلانی دانیشتنی سنووریی نێوان بەرپرسانی شارەکانی ماکۆی ئێران و ئاگرێ-ی تورکیا لە پێناو ڕێککەوتنی ئەنجامدراوی دانیشتنی ئەنقەرە داڕشتراوە کە لە میانەی پرسە سنوورییەکانی دوولایەنی نێوان ئێران و تورکیا لە بەستێنی شاری ماکۆ و پارێزگای ئاگرێ تاوتوێ کرا.

بیست و حەوتەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی باڵای سنووریی ئێران و تورکیاش حەوتەی ڕابردوو لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو و لەو دانیشتنەدا پرسی سنووریی نێوان ئێران و تورکیا، پرسە هاوپەیوەندەکان بە پاراستنی سنووری و پەیوەندیی سنووروانان و هێزە سنوورییەکانی دوو وڵات، کاروباری ڕێڕەوە سنوورییەکان و هەروەها پرسگەلی ئاوی و ژینگە لە کەرتی سنووریی دوو وڵات گفتوگۆ و دانوستانیان لە سەر کرا.