نیسان 22, 2018 19:51 Asia/Tehran
  • پلەی یەکەمی ئێران لە وەبەر هێنانی زانستی جیهانی ئیسلام

سەرپەرەشتی پێگەی بەڵگەمەندی زانستەکانی جیهانی ئیسلام ئای ئیس سی، وتی :ئێران لە ڕوانگەی چەند وچونی وەبەر هێنانی زانست لە نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان لە ساڵی ٢٠١٧، پلەی یەکەمی دەستخستووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ " محەممەد جەواد دیهقانی" رۆژی یەکشەممە بە باسکردنی ئەمەی لە سەدا ٢٢ سەرجەم بەرهەمەکانی زانستی وڵاتە ئیسلامییەکان لە لایەن تویژینەرانی ئێرانەوە وەبەر دێت ، وتیشی: بە گوێرەی زانیاری نووسراوە لە پێگەکانی نێو دەوڵەتی " دەبلیو ئۆ ئیس" و " ئیسکوپوس" ، ئێران لە ڕوانگەی چەندو چۆنی وەبەر هێنانی زانست لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیی لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەم جار پلەی یەکەمی دەستخستووە .

دیهقانی وتیشی: دوایین زانیارییەکانی پێگەی "ویب ئاو ساینس" نیشان ئەدات لە ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی گشتی بەڵگە تۆمار کراوەکان لە لایەن ٥٧ وڵاتی ئیسلامی بۆ ٢٣٧ هەزار و ٥٤٣ برگە گەییشت کە ٥١ هەزار و ٧١ برگەی لە لایەن تویژێنەرە ئێرانییەکان تۆمار کراوە. سەرپەرەشتی پێگەی بەڵگەمەندی زانستەکانی جیهانی ئیسلام، بەڕاشکاوی وتی: هەر ئێستا پلەی نێو دەوڵەتی ئێران لەهەر دوو پێگەی نێو دەوڵەتی WOSو ئیسکۆرپس لە کۆتایی ساڵی رابردوو، ١٦ یە.

 دیهقانی بە باسکردنی ئەمەی هەر ئێستا بەرەبەشی سەر جەم وڵاتە ئیسلامییەکان لە وەبەر هێنانی زانستی جیهان نزیک لە سەدا هەشتە، جەختیکرد: بە گوێرەی بەرنامەی ١٠ سالەی زانست و تێکنۆلۆژیای وڵاتە ئیسلامییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٧ بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماران و وەزیرانی زانستەکانی وڵاتە ئیسلامیەکان لە کازاخستان دا پەسەند کرا، ڕادەی وەبەر هێنانی زانستی وڵاتە ئیسلامییەکان لە ١٠ ساڵی داهاتوو دەبێ بۆ دوو بەرابەر زۆرتر بێتەوە .

سەرپەیڤ