نیسان 24, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • زەریف : ئەمریکا هەر ئێستاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەزاندووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا هەرئێستاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و تاقمی پێنج کۆیەکی بەزاندووە.

مەحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیمانە لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکی "نەشناڵ ئینترسێت" لەبارەی ئەگەری چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ناڤۆکی) وتی: ئەمریکا لە دەورەی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتە لەڕاستیدا بەشێک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەبووەو تاڕادەیەکی زۆر هەموو بەڵێنیەکانی پێشێل کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەهەمان کاتدا پێی داگرت: ئەگەر ئەمریکا بەفەرمیی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە، شوێنهاتی خێرای ئەوە دەبێ کە ئێرانیش پێبەندی هیچ بەڵێنیەک نەبێ لەحاند ڕێککەوتنەکە.

زەریف لەبارەی چۆنیەتی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاشەوە وتی: هەر لێدوانێک کە ترەمپ لەکاتی چوون بۆ کۆشکی سەرۆک کۆماریی هێنایەئاراوە، لە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی دەقی ڕێککەوتنەکە بگرە هەتا وتووێژ لەگەڵ بەرپرسان و بازرگانانی دەرەوەیی بۆ پەژیوان کردنەوەیان لە سەرمایەنانەوە لە ئێران و کردەی دیکە کە پێشی دەگرت بە دامەزرانی پەیوەندیی بازرگانی ئاسایی لەنێوان ئێران و وڵاتانی دیکە، نەک لەگەڵ ئەمریکا، وەک پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەقەڵەم دا.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پێی داگرت: بڕگەگەلێکی تایبەت لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا هەیە کە ترەمپ لەوەکاتەوە کە چالاکیی خۆی وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکاو سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئەو وڵاتە دەس پێ کرد، لەلێدوان دژ بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی قەدەغە دەکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی حکومەتی ئێستای ئەمریکا سەرەنجام نە بەرژەوەندییەکانی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دابین دەکاو نە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، چونکە ئەمریکا خۆی وەک شەریکێکی بێ بەڵێن لەدانوستانەکان دەناسێنێ.

سەرپەیڤ