نەقەوی حسێنی : لە ئۆپراسیۆنی تەبەس، ئیعتباری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جیهان دەرکەوت
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ، یارمەتیی غەیبی لە سارای تەبەس لە ڕۆژهەڵاتی ئێرانی بە دەرکەوتنی ڕاستەقینەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتی : لەو ڕووداوەدا ئیعتباری ئێران وەک وڵاتێکی پاوەجێ خرایەبەر چاوی جیهان .
ئەمڕۆ بیست و پێنجەمی ئاڤریلی 2018 پێنجەمی گوڵان ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی شکستی پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆسەر ئێران لە سارای تەبەس لە ڕوژهەڵاتی ئێران.
لە بیست و پێنجەمی ئاڤریلی ساڵی 1980 ئۆپراسیۆنی سەربازی و پەلاماری دەستدرێژکارانەی سەربازیی ئەمریکا بۆ بیابانی تەبەس کە بە پێی بەرنامەیەکی ورد و تۆکمەوهاوڕێ لەگەڵ مەشقی جیدی و بەکارهێنرانی هێزی پسپۆڕ ، کەرەستەی پێشکەوتوو و سیستمی مودیرن دارێژرابوو، بەرەوڕووی شکستێکی سەرشۆڕانە بووەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سەید حسێن نەقەوی حسێنی، وتی : لە ئۆپراسیۆنی بیابانی تەبەس ، پۆرتی دەوڵەتی ئەمریکا شکاو بەرەوڕووی شکست بووەوە و لەلایەکی دیکەشەوە ماکی دەستدرێژکارانەی ئەم وڵاتە بۆ بیرورای گشتی و گەلی ئێران ناسرا کە چلون لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان دەستوەردەدات.
وتەبێژی کومیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران، ئاماژەی دایە پیلانگێڕیی ئەمریکا بۆ گرفت نانەوە دوای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران و وتیشی: بەسەرنجدانی سەنەد و بەڵگەیەک کە لە مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران دەرهێنرا،بیروڕای گشتیی جیهان ، لە دەستێوەردانی چەند دەیەی ئەمریکا لە ئێران تێگەیشتن.