May 21, 2018 12:41 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان : دەرەنجامی ڕاستەقینەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق (نا) کوتن بە داگیرکاری بوو

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی،دەرەنجامی ڕاستەقینەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقی ، دەنگدانی خەڵکی ئەم وڵاتە بە سەربەخۆیی و ئاسایشت و پاراستنی سەروەری و (نا) کوتن بە داگیرکاریی لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ئێوارەی یەکشەممە لە پەیجی تایبەتیی خۆی دا لە توییتێڕ نووسی: عێراق جێگای مانەوەی ئەمریکاو لایەنگرانی تیرۆریزم نییە.

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە عێراق جێ و شوێنێکی گرینگی لە ناوچەکەدا ھەیە، وتیشی: بەرپرسان و جەماوەری تێگەییشتووی عێراق کە پاڵپشتێکی بەھێزی عێراقێکی ئاوەدان، ئازاد و سەربەخۆن، وەک ھاوپەیمانێکی ستراتژیی تاران دەمێننەوە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ١٢ی مای بە بەشداریی نزیکەی ١١ ملوێن عێراقی و بەڕادەی ھاوبەشی زیاتر لە سەدی ٤٤ی خەڵک بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ