May 24, 2018 08:33 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی ڕزگاری خوڕەمشار

ئەمڕۆ (پێنجشەم) سێهەمی مانگی جۆزەردان، بەرامبەر بە ٢٤ی مانگی مەی، ساڵڕۆژی ڕزگارکرانی خوڕەمشاری (باشووری ڕۆژاوای ئێران) لە ساڵی ١٩٨٢دایە، ئەم ڕۆژە لە ڕۆژژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە ڕۆژی خۆراگری لەخۆبوردویی و سەرکەوتن ناودێڕ کراوە.

لە سەرانسەری ساڵانی پڕشانازیی بەرەڤانیی پیرۆز؛ ڕۆژانی گەورە تۆمار کراوە کە مەزنایەتی و گرینگایەتییەکەی بەردەوام لە بیر و زەیندا دەمێنیتەوە و سێهەمی جۆزەردان، ڕۆژی ڕزگار کرانی خوڕەمشەهر لە ساڵانی شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعسی ئێراق دژ بە ئێرانیش هەر لەو شانازییانەی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز دێتە ئەژمار.

حەماسەی ڕزگار کردنی خوڕەمشەهر لە هەموو ڕەهەندەکانیدا، لە سەربازی تا حماسەیی و کەلتووری، خاڵەوەرچەرخانێک لە مێژوویی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دێتە ئەژمار و ویست و ورەی دژەزوڵمی گەلی ئێران، ئەمڕۆکە بەهێزتر و پتەوتر لە ڕابردوو هێشتا هەر لە سەر ڕێگای پێشکەوتن و گەشانەوەدایە.

سێهەمی جۆزەردان نەک هەر وەبیرهێنەری رزگار کرانی خوڕەمشەهرە ، بەڵکوو وەبیرهێنەری فیداکاری و گیانبەخت کردن و خۆڕاگرییە بێ وێنەکانی بەرگریکارانی ئێرانی ئیسلامی لەهەمبەر هێزە دەسدرێژکارەکاندایە.

ئێران و ئێرانییەکان ئەمڕۆ دیسان ڕێز دەگرن لە یاد و بیروەریی ڕزگارکرانی خوڕەمشەهر و زەنگی خوێندنگەکان لەم ڕۆژە گەورەدا دەزرگێنەوە و گەلی ئێرانی ئیسلامی، یاد و بیرەوەیی ئەم ڕۆژە گەورە و تاهەتاییە لە مێژووی ئێران هەر زیندوو ڕادەگرن.