حوزه‌یران 18, 2018 19:13 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی سێهەمین خۆل لە وتووێژەکانی سیاسی ئێران وسوئیس لە تاران

سێهەمین خۆل لە وتووێژەکانی سیاسی ئێران وسوئیس بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی وەزاڕەتخانەکانی دەرەوەی دوو وڵات لە تاران بەڕێوە چوو.

"سەیید عەباس عێراقچی" جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەروەی ئێران و" پاسکالە بریسویل" جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سوئیس لە دیداری رۆژی دوشەممە لە تاران ، بە پێشوازی کردن لە پێشکەوتنەکانی بەرهەم هاتوو لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو لە بوارە جۆربەجۆرەکانی ئابووری، سیاسی ،زانستی ، ڕاهێنان وهەروەها ژینگە لەسەر دابین کردنی کەش وهەوای باش بۆ گەشە وقوڵ بوونی هەرچی زیاتری پێوەندی وکەڵک وەرگرتن لە دەرفەتە نوێکان لەم پێناوە پیداگریان کرد. هاوکاری هەمە لایەنە بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ناپاوەجیی وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وەکوو هەڕەشەیەکی جیهانی لە بابەتە بەرباسەکان لەم وتووێژانە بووە کە دوو لایەن بوعدوڕەهەندی جۆربەجۆریان دایە بەر باس ولێکدانەوە. یەکەمین ودوهەمین خۆلی وتووێژەکانی سیاسی ئێران وسوئیس بە ڕیز لە ژوئەنی ٢٠١٦ وژوئەنی ٢٠١٧ لە شاری bernی سوئیس بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ